لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 31ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەو کێشانەی لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت رویدابو کۆتایی دێت و زیاتر هۆگری یەکتر دەبنەوە، لەلایەنی پیشەییەوە هەمو شتێک ئاساییە و بە رێوڕەوی خۆیدا دەڕوات، کەسانێک هەن دەیانەوێت پیشەکەت لەناوبەرن، وریابە لەوەی دەستبەرداری پلانەکانت مەبە و لە هەوڵە پیشەییەکانت بەردەوام بە، لە بڕیاردانی پەلە دوربکەوەرەوە، لەلایەنی تەندروستیەوە ئێستا زۆر باشیت.

گا 20\4 - 20\5
ئەمڕۆ خۆشەویستەکەت بەهەمان شێوەی جاران دڵخۆش نیە، هەوڵبدە زیاتر گرنگی پێبدەیت و کاتی بۆ تەرخان بکەیت، ترسان لە هەڵەکردن بوەتە ترسێکی گەورەی ژیانت، هەوڵبدە زیاتر متمانەت بە خۆت هەبێت، لەهەڵەکردن مەترسە و وەکو وەرگرتنی ئەزمون لێیان بڕوانە، ئەم چەند رۆژ وریای بڕیارەکان بە.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەم بارودۆخەی ئێستات لەلایەنی پیشەییەوە خۆشترین کاتە بۆ تۆ، هیچ رێگریەک نیە لەبەردەم کارەکانت، بێهیوا مەبە دەرباری ئەو قسانەی لەلایەن کەسانی ترەوە دەکرێت، رێگەمەدە لە ئامانجەکانت بتوەستێنێت، ئەمڕۆ هیچ پلانێکی گەورەت بەدەستەوە نیە، باشترە بیر لەوە بکەیتەوە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە گەشتێک رێکبخەیت لەگەڵ خێزان یان خۆشەویستەکەت لەپێناو پشو وەرگرتنتان.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هەوڵەکانت بە زیایە ناڕۆن و دەرئەنجامەکەی دڵخۆشت دەکات، بەڵام پێویستە بەردەوام بیت و لە هەوڵەکانت بەردەوام بیت لەلایەنی پیشەییەوە، هەموان ئەمڕۆ پاڵپشتیت دەکەن و خۆشەویستیت پێدەبەخشن ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی زیاتر متمانەت بە خۆت هەبێت، ئەمرۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی لە کەشێکی رۆمانسی لەگەڵ خۆشەویستەکەت کۆببیتەوە.

شێر 23\7 - 22\8
کۆنترۆڵی توڕەبون و هەڵچونەکانت بکە، وشەکانت رەنگە ببێتە هۆی ئازاردانی ئەندامێکی خێزانەکەت، ئەمڕۆ نیگەرانیت دەربارەی هەندێک گرفت کە لە کارەکەت روبەڕوت بوەتەوە، باشترە ئامۆژگاری لە کەسانی بە ئەزمون وەربگریت، کاتەکانت لە شتی بێسودا بەکارمەهێنە، رێگەمەدە بیرکردنەوەی نەرێنی بێت بۆ مێشکت لەپێناو پاراستنی تەندروستیت.

فەریک 23\8 - 22\9
باشترە زیاتر سەرنجت لەسەر کارەکانت بێت و ئەرکەکانت بە باشی لە کاتی خۆیدا بکەیت، لەم کاتەدا تەندروستیت فەرامۆش مەکە، پێویست دەکات لە هەرکاتێکی دیکە زیاتر گرنگی پێبدەیت، پاڵپشتی خێزانەکەت بەکاربهێنە بۆ ئەوەی کاری بەسود ئەنجام بدەیت و لە ئامانجەکانت نزیک ببیتەوە، ئەگەر ژیانی هاوسەرێتیت پێکهێناوە ئەوا ئەمرۆ رۆژێکی رۆمانسیت دەبێت لەگەڵ هاوسەرەکەت.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەو ئەرکە زۆرەی لەسەر شانتە لەلایەنی پیشەییەوە بوەتە هۆی توڕەبونت و نیگەرایت، باشترە توڕەبونەکانت لە شوێنی کارەکەت جێبهێڵیت و بەڕویەکی گەشترەوە ئەندامانی خێزانەکەت ببینیت، ئەم چەند رۆژە کەمترین پاڵپشتی دەکرێیت لەلایەن خێزانەکەتەوە بەڵام باشترە نیگەران نەبیت، گرنگی بە تەندروستیت بدە و خۆت فەرامۆش مەکە.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەو ئەرکە زۆرەی لەسەر شانت بو کەم دەبێتە تەنها پێویستت بەوەیە کەمێک زیاتر هەوڵبدەیت، کۆتایی ئەمڕۆت دڵخۆشکەر دەبێت و کەسانێک دەبینیت کە بینینیان دڵخۆشدەبیت، ئەم چەند رۆژە بە تەواوی خۆتت فەرامۆش کردوە بە تەواوی کاتت بۆ کەسانی دیکە تەرخان کردوە، کۆتایی ئەم هەفتەیە بۆ پشو وەرگرتنی خۆت بەکاربهێنە.

کەوان 22\11 - 21\12
لەشوێنی کارەکەت بەردەوام روبەڕوی رەخنەی چواردەورەکەت دەبیتەوە، رێگە مەدە ئەو رەخنانە بتروخێنن، متمانەت بە تواناکانت هەبێت، باشترە ئەم چەند رۆژە دەست لە تەواوی ئەرکەکانت هەڵبگریت و پشو وەربگریت، خۆشەویستەکەت گرنگیەکی زۆرت پێدەدات، فەرامۆشی مەکە و بە هەمان شێوەی ئەو گرنگی پێبدە.

گیسک 22\12 - 19\1
خۆت بە کەسانی دیکە بەراورد مەکەو بەو دەستکەوتانە رازیبە کە لە ژیانتدا بەدەستیان دەهێنیت، بەپێی بارودۆخی ئێستات بڕیار لەسەر داهاتوت مەدە، چونکە بە یەک شێواز نامێنیتەوە، زۆر دەرفەتی گرنگت لەدەست رۆیشتوە بەڵام ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت بێهیوا بیت، زۆر دەرفەت و چانسی گرنگ دێنە بەردەمت هەوڵبدە لەدەستیان نەدەیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
لەلایەنی پیشەییەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، لەبیری مەکە سوپاسی ئەو کەسانە بکەیت کە هاوکاریان کردویت و یارمەتیدەرت بونە، کۆمه‌ڵێک قسەی نەوتراو هەیە دەتەوێت بە خۆشەویستەکەتی بڵێیت بەڵام پێت وایە نیگەران دەبێت ئەگەر پێی بڵێیت، باشترە بە شێوازێکی هێمنانە ئەو قسانەی پێ بڵێیت، لەروی تەندروستیەوە زۆر باشیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
کۆمەڵێک ئەرکت دەکەوێتە سەرشان کە رەنگە بارودۆخەکە کەمێک قورس بێت بۆت بەڵام نیگەران مەبە، ئەمرۆ پشویەک وەربگرە و چێژ لە کاتەکانت وەربگرە، لەلایەنی پیشەییەوە سەرنجی کەسانی چواردەورت لەسەرە، ئەمرۆ ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە بیر لە گەشتێک بکەیتەوە بۆ ئەوەی پشو بە دەرونت بدەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 38631 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP