هەلۆوین چیە؟ لە چیەوە هاتوە؟

خەندان لایف

لە 31ی ئۆکتۆبەری هەمو ساڵێکدا یادی هەلۆوین دەکرێتەوە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، بەتایبەتی لە ئەمریکا، بریتانیا، ئێرلەندا، نەمسا و زۆرینەی وڵاتانی جیهان، زۆربەمان گوێبیستی جەژنی هەلۆوین بوینە و بەڵام رەنگە چیرۆکەکەی بە تەواوی نەزانین.
Related image
زیاتر %60ی هاوڵاتیانی ئەمریکا یادی ئەم جەژنە دەکەنەوە، ماڵەکانیان دەرازێننەوە و چەندین بۆنە و ئاهەنگی بۆ ساز دەکەن، مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 2000 ساڵ پێش ئێستا.

بیروباوەری جیاواز هەیە دەربارەی هەلۆوین و هەندێک کەس بە یادێکی ئاینی دادەنێن و هەندێکیش بە یادێکی کلتوری، کە لەم رۆژەدا جلوبەرگی جیاواز دەپۆشن و روخساریان بە شێوەیەکی ترسناک لێدەکەن، هەروەها شیرینی دەبەخشنەوە.

بڵاوترین بیروباوه‌ر دەربارەی ئەم جەژنە ئەوەیە کە لەم رۆژەدا روحە خراپەکان دێنەسەر زەوی و بۆیە خەڵکی جلوبەرگی ترسناک دەپۆشن و ماڵەکانیان بە کولەکەی گەورە دەرازێننەوە، پێیان وایە بەم شێوەیە هەمو روحە خراپەکان راودەنێن و دەیانترسێنن و دوریان دەخەنەوە.

لەم ساڵانەی دواییدا لە هەرێمی کوردستانیش گرنگی بەم جەژنە دەدرێت و لەلایەن هاوڵاتیانەوە یادی دەکرێتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 10504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP