هەرگیز ئەم وشانە بەوکەسانە مەڵێ کەتازە دەبن بەدایک و باوک


خەندان لایف

ئەو کەسانەی دەبن بە دایک و باوک بەرپرسیاریەتی زیاتریان دەکەوێتە سەرشان، لە کۆمەڵێک شت بێبەش دەبن و کۆمەڵێک ئەزمونی نوێ تاقیدەکەنەوە و دڵخۆشدەبن بەوە ئەندامێکی نوێ دێتە ناو خێزانەکەیانەوە، بۆیە هەوڵبدە لەم وشانە دوربکەویتەوە.

یەکەم: منداڵەکەتان (جوان نیە، بچوکە، کێشی کەمە...) چونکە منداڵ بە یەک شێواز نامێنێتەوە، بەم قسانە تەنها سترێسیان زیاد دەکەیت.

دوەم: شیری خۆتی پێبدە، بێگومان خۆیان پێشتر پلانیان داناوە کە چۆن گەورەی بکەن، باشترە پێیان نەڵێیت.

سێیەم: دەربارەی رەگەزی منداڵەکە هیچ مەڵی، واتە کاتێک رەگەزی منداڵەکە کچ بێت یان کوڕ بێت تەنها هیوای تەمەن درێژی بۆ بخوازە و باس لە رەگەزەکەی مەکە.

چوارەم: کەی منداڵیکی دیکەتان دەبێت، ئەمە ئەو پرسیارەیە کە روبەڕوی زۆرێک لە دایکان و باوکان دەبێتەوە  کە دەبێتە هۆی نیگەرانیان، بۆیە لێیان مەپرسە.

پێنجەم: کێشت زۆر زیادی کردوە، زیاتر ئەم پرسیارە روبەڕوی دایکان دەبێتەوە، کە باشترە لەو کاتەدا دڵخۆشی خۆت بۆیان دەرببڕیت نەک باسی کێشی دایکەکە بکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 23304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP