بۆ خانمانی دوگیان.. بەم شێوازە ئازاری پشت کەم بکەرەوە

خەندان لایف

دروستبونی ئازاری پشت یەکێکە لە بڵاوترین ئەو کێشانەی روبەڕوی خانمان دەبێتەوە لە ماوەی دوگیانیدا، بەهۆی ئەو پەستانە زۆرەوە کە بەهۆی گەورەبونی منداڵەوە دروست دەبێت، دەبێتە هۆی دروستبونی ئازاری پشت، ماڵپەڕی mayoclinic چەند رێگایەکی بڵاوکردوەتەوە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت

یەکەم: ئەو پێڵاوەی بەکاری دەهێنیت دەبێت گونجاو بێت، بە تەواوی دوربکەوە لە پێڵاوی زۆر بەرز، هەوڵبدە پێڵاوێک لەپێبکەیت کە بتوانیت باڵانسی جەستەتی پێ بکەیت.

دوەم: لەسەر لا بخەوە نەک لەسەر پشت، هەوڵبدە سەرینێک بکەرە نێوان قاچت بەم شێوەیە کەمترین پەستان دەکەوێتە سەر پشتت.

سێیەم: مەساج بۆ پشتت بکە و گرنگیپێبدە کە هۆکاری سەرەکیە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت.

چوارەم: هەمان چالاکی جاران ئەنجام مەدەرەوە، ئەو کارانەی لە پێشودا ئەنجامت دەدان لە ماوەی دوگیانید لێیان دوربکەوە، زیاتر گرنگی بە وەرزشکردن بدە.

پێنجەم: لە کاتی هەڵسان و دانیشتندا وریابە، باشترە یەکسەر هەڵنەستیت، بۆ ئەوەی پەستان نەکەوێتە سەر پشتت، باشترە دەست بە شتێکەوە بگریت پاشان هەڵبستیت.

شەشەم: مەلەبکە، مەلەکردن یەکیکە لە بەسودترین وەرزەکان بەتایبەتی بۆ خانمانی دوگیان، یارمەتی کەمکردنەوە و نەهێشتنی ئازاری پشت دەدات.

 

حەوتەم: بۆ ماوەیەکی زۆر بە پێوە مەوەستە، لە کاتی دانیشتن سەرینێک بۆ پشتت دابنێ.

 

ئه‌م بابه‌ته 11718 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP