نامۆ کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە


خەندان لایف

هونەرمەند و گۆرانیبێژی کورد نامۆ، نوێترین کلیپی بەناوی "چاوت بۆچی شەر دەکات" بڵاوکردەوە.

هۆنراوە و ئاوازی گۆرانی چاوت بۆچی شەر دەکات، لەلایەن هونەرمەند نامۆ خۆیەوە دانراوە، میکس و ماسترینگ و ئەڕێنجی لەلایەن ئارمین بۆ ئەنجامدراوە، لەلایەن موحسین مورادی کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە.

نامۆ لەدایکبوی 1983، خەڵکی شاری مهاباتە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ساڵی 2006 دەستی بەکاری هونەری کردوە، جگە لە گۆرانی وتن ئاوازدانان و تێکست نوسێکی بەتوانایە، ئێستا لە سلێمانی خاوەنی ستۆدیۆیەکە.

ئه‌م بابه‌ته 2750 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP