ئاریاس جەڤان نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە


خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراو ئاریاس جەڤان نوێترین بەرهەمی بە ناوی فێرم بکە بڵاوکردەوە.

ئاریاس دەربارەی ئەم بەرهەمەی وتی "خۆشحاڵم ئەم بەرهەمەتان لە ئاستی جیهانیدا پێشکەش دەکەم، خۆشحاڵم توانیومە لە ئاستێکی بەرزدا خزمەتی ھونەری نەتەوەکەم و زمانم بکەم، ئەو بەرھەمە ئەبێ ریکۆردی ھەموو بەرھەمەکانی خۆم بشکێنێت"

ئاواز و تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن ئاریاس خۆیەوە نوسراوە، کاری ئەرینج و میکس و ماستەری لەلایەن سوهراب روزگار بۆ کراوە.

ئاریاس جەڤان خەڵکی شاری مەھابادە، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری ھونەری کردوە، توانیویەتی ھەوادارێکی زۆر بۆ خۆی کۆبکاتەوە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.

ئه‌م بابه‌ته 3042 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP