لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 30 تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمڕۆ تەندروستیت لە پێش هەمو شتێکەوە دابنێ، چونکە رەنگە روبەروی هەندێک کێشەی تەندروستی ببیتەوە، ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە ئاگاداری تەندروستیت بیت، لەبارەی هەندێک بابەتی کۆمەڵایەتیەوە نیگەرانیت هەیە، باشترە قسە لەگەڵ کەسێکدا بکەیت کە نزیکە لێتەوە، بەم شێوەیە ئاسانتر نیگەرانیەکانت نامێنن.

گا 20\4 - 20\5
دڵخۆشی و ئاشتی لە نێوان خێزانەکەتدا هەیە، ئەو بەرپرسیاریەتیەی لەسەر شانت بو دەربارەی خێزانەکەت کەم دەبێتەوە، بەڵام ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت بە تەواوی فەرامۆشیان بکەیت، ئەمڕۆ خۆشەویستەکەت زۆر هەست بە باشی ناکات باشترە لەگەڵدا بیت و کەمێک لە خەمەکانی بۆ کەم بکەیتەوە.

دوانە 21\5 - 20\6
لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر روبەروی هەندێک کێشە بویتەوە نیگەران مەبە چونکە زو چارەسەر دەبن، هەست بە بەهێزیەکی زۆر دەکەیت و لەروی تەندروستیەوە زۆر باشیت، ئەمرۆ پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت زۆر باشە لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانت، خۆشەویستەکەت ئارەزو دەکات زیاتر کاتی لەگەڵدا بەسەر بەریت، فەرامۆشی مەکە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەم چەند رۆژە سەرقاڵی پلان دانانیت بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکەکانت، باشترە کات بۆ خێزانەکەشت تەرخان بکەیت، ئەمرۆ رۆژێکی زۆر خۆش دەبێت بۆت و هەست بە جیاوازی دەکەیت، هیچ هۆکارێک نیە بۆ ئەوەی دڵتەنگت بکات، ئەمرۆ هەوڵبدە لە کارکردنی زۆر خۆت بە دوربگرە چونکە ماندوبون زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمرۆ هەست بە ئاسودەیی دەکەیت لەلایەنی پیشەییەوە، هەمو کارەکان بە باشی دەڕۆن بەڕێوە، سترێس کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستەو دەرونت دەبێت، خۆت لە بیرکردنەوەی زۆر بەدور بگرە، بێهیوا مەبە کاتێک ناکۆکی رودەدات لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت، هەوڵبدە بە گفتوگۆی هێمنانە ناکۆکیەکان کۆتایی پێ بهێنیت.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمڕۆ کۆنترۆڵی توڕەبونەکانت بکە و بە ئاسانی هەڵمەچۆ، بەتایبەتی لەگەڵ خێزان و خۆشەویستەکەت، هیچ هۆکارێک نیە بۆ ئەوەی خۆت فەرامۆش بکەیت، بۆیە زیاتر گرنگی بە تەندروستیت، ئەمڕۆ خۆت ماندومەکە و پشو وەربگرە، هەوڵبدە بەکارهێنانی ئامێرە تەکنەلۆژیەکان کەم بکەیتەوە لە پێناو ئارامی دەرونت.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمرۆ رۆژێکی مەزن دەبێت بۆت، پەیوەندی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت لە ئێستادا زۆر باشە، ئەگەر دەتەوێت پەیوەندی سۆزداریت بپارێزیت ئەوا لە هەڵەکانتەوە فێر ببە، ئەم ماوەیە بە تەواوی هەوڵی خۆت بدە لەلایەنی پیشەییەوە بۆ ئەوەی سەرنجی بەرپرسی کارەکانت رابکێشت و پلەی بەرزتر بەدەست بھێنیت، تەندروستیت زۆر باشە بەڵام باشترە فەرامۆشی نەکەیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمرۆ تەندروستیت کەمێک ناجێگیر دەبێت، باشترە گرنگی زیاتر بە خواردنەکانت بدەیت و لە خواردنی ناتەندروست دوربکەویتەوە، خۆت لە ستریس بەدور بگرە، وا هەست دەکەیت کەسانی چواردەورت بە تەواوی لێت تێناگەن ئەمەش نیگەرانی کردویت، باشترە بەدوای ئەوکەسەدا بگەڕێیت کە دەتوانێت لێت تێبگات.

کەوان 22\11 - 21\12

ئەمڕۆ رۆژێک زۆر باش دەبێت بۆت لەلایەنی پیشەییەوە و کارەکان بە باشی دەڕۆن بەڕێوە، ئەگەر هەندێک رێگری هاتە بەردەمت نیگەران مەبە، دەتوانیت بە هاوکاری خۆشەوستەکەت ئەو رێگریانە نەهێڵیت، بەپرسیاریەتی گرنگت دەکەوێتە سەرشان بۆیە بەهێزبە و متمانەت بە خۆت هەبێت.

گیسک 22\12 - 19\1
روبەڕوی بارودۆخێک دەبیتەوە کە توشی سترێس دەبیت، باشترە ئەم چەند رۆژە بۆ پشو وەرگرتن تەرخان بکەیت و لە ماندوبون دوربکەوەرەوە، ماندوبونی زۆری ئەم چەند رۆژە وایکردوە بە تەواوی سەرنجت لەسەر خۆت نەمێنێت، بە زویی بڕیار مەدە و چاوەڕوانی دەرفەتی گونجاو بکە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەو کێشە و گرفتانەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت توشت بوە دەکرێت لەلایەن تۆوە بە زویی کۆتاییان پێ بهێندرێت، چاوەڕێ مەکە کەسانی دیکە گرفتەکانت بۆ چارەسەر بکەن، هەوڵبدە بیر لە پیشەی نوێ بکەیتەوە واز لە پسپۆڕی خۆت بهێنیت و ئەزمونی نوێ پەیدا بکەیت، بەم شێوەیە دەتوانیت بە ئاسانی لە رۆتین دوربکەویتەوە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
تێگەیشتن لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت کەم دەبێتەوە بەڵام ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنین پەیەوەندیەکەتان بەرەو نەمان بڕوات، هەوڵبدە جیاوازی بیروڕای بەرامبەرەکەت قبوڵ بکەیت، باشترە هاوسەنگیەک رابگریت لە نێوان پیشەکەت و ژیانی تایبەتیت، بەم شێوەیە کەمتر توشی سترێس دەبیت.  

 

ئه‌م بابه‌ته 38254 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP