یارجان: بۆ بردنەوە بەشداری شاجوانی ئاسیا ناکەم


خەندان لایف 

یارجان وەڵامی ئەو رەخنانە دەداتەوە کە لێی دەگیرێت و دەڵێت من بۆ بردنەوە بەشداری مەراسیمی شاجوانی ئاسیا ناکەم.

یارجان لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئینستاگرام لە وەڵامی رەخنەکاندا دەڵێت "زۆر پێم دەوترێت بۆچی بەشداری دەکەیت، تۆ نایبەیتەوە، بەراستی من بۆ بردنەوە بەشداری ناکەم، بۆ من ئەوپەری شانازیە بۆ من کە تاکە کچم لە عێراق و رۆژهەلاتی ناوراست بەشداریم کردوە"

وتیشی "زیاتر بۆ ئەوەی پێم خۆشە کە کوردێم و دەتوانم نوێنەرایەتی کچانی کوردستان وعێراق بکەم لەوێ، ئەوەی بۆ من گرنگە ئەوەیە لەوێ باسی کورد بکەم و شانازیە بۆ من". 

یارجان ناوی "شنیار ئەحمەدە"، ساڵی 1996 لە سلێمانی لە دایک بوە، بەهۆی کاری مۆدێلەوە لە سۆشیال میدیا دەرکەوتوە، خاوەنی نازناوی شاجوانی سلێمانیە، لە ئێستادا یەکێکە لە بەربژێرانی شاجوانی ئاسیا بۆ ساڵی 2019.

 

ئه‌م بابه‌ته 13123 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP