شێوازی ئامادەکردنی سپایگێتی لەگەڵ گۆشت


خەندان لایف

پێداویستیەکان:
450 گرام گۆشت
یەک پیاز
دو کەوچکی گەورە دۆشاوی تەماتە
شەش تەماتەی گوشراو
کەوچکێکی بچوک خوێ
ئاڵەتی رەش
بەهارات، کەوچکێکی بچوک
350 گرام سپایگێتی

شێوازی ئامادەکردنی: 
- کەمێک زەیت گەرم بکە، پاشان پیازەکە زەردبکە، دواتر گۆشتەکەی تێبکە و سوری بکەرەوە، ئەگەر ئارەزو بکەیت دەکرێت بیکوڵێنیت پێشتر کەمێک.
- دواتر سەرجەم تەماتە گوشراو قاشکراوەکانی تێبکە، ئینجا خوێ و ئاڵەت و بەهارات و دۆشاوەکەی تێبکە، پاشان وازی لێبهێنە تا پێدەگات.
- سپایگێتیەکە بکوڵێنە و بیپاڵێوە، پاشان ئاوێتەی گۆشەکەی بکە بەسەردا و پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 5597 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP