کچێک هانی خۆشەویستەکەی دەدات بۆ ئەوەی خۆی بکوژێت

خەندان لایف

یو ئینیەنگ و ئەلێکساندەر بۆ ماوەی 18 مانگ پەیوەندی خۆشەویستیان هەبوە، لە زانکۆی بۆستن لە کۆریا هاوپۆل بونە، تەنها بە دومانگ پێش خۆکوشتنی ئەلێکسادەر زیاتر 75 هەزار نامە لە نێوانیان ئاڵوگۆڕ کراوە.
 
یو ئینیەنگ، تەمەنی تەنها 21 ساڵە، زیاتر 75 هەزار نامەی بۆ خۆشەویستەکەی ناردوە  کە 47 هەزاریان لەلایەن ئینیەنگەوە نێردراوەو پێی وتوە "بمرە، برۆ خۆت بکوژە"، بەم شێوازە هانی خۆشەویستەکەی داوە خۆی بکوژێت.

یو ئینیەنگ، هەوڵی داوە کۆنترۆڵی ئەلێکساندری تەمەن 22 ساڵ بکات، بەردەوام پێی وتوە کە ژیان باشتر دەبێت ئەگەر ئەلێکساندەر لە ژیاندا نەمێنێت، هەزارەها نامەی بۆ ناردوە بۆ ئەوەی خۆی بکوژێت.

رۆلین کە یەکێک بو لەو کەسانەی داوای لە دژی ئینیەنگ بەرزکردەوە، دەڵێت " ئەو کچە بە تەواوی کاری لەسەر مێشکی ئەلیکساندەرکردبو توشی خەمۆکی کردبو، دەستەبەرداری نەبو تا ئەوەی وایلێکرد لە دو کاتژمێر پێش ئاهەنگی دەرچونی کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت".

ئەلێکساندەر لە 20ی مایس لە پارکی ئۆتۆمبێلی کۆلێژەکەی، ئەو رۆژەی ئاهەنگی دەرچونی هەبو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، لە کاتێکدا خێزانەکەی لە ئاهەنگی دەرچونەکەی چاوەروانیان دەکرد.

 

ئه‌م بابه‌ته 18187 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP