قەڵەوی هەمان مەترسی جگەرەکێشانی هەیە و دەبێتە هۆی شێرپەنجە


خەندان لایف

قەڵەوی لە دەرئەنجامی کۆبونەوەی چەوری لە جەستەدا دروست دەبێت، بۆماوەیی، تەمەن، شێوازی خۆراک، لە سەرەکیترین هۆکارەکانن بۆ قەڵەوی، مەترسی چەندین نەخۆشی زیاد دەکات.

لە توێژینەوەیەکی بریتانیدا هاتوە کە دەکرێت قەڵەوی بە جگەرەکێشان بەراورد بکرێت و مەترسیەکانی بە شێوەیەکە کە دەبێتە هۆی شێرپەنجە.

هەروەها لەو توێژینەوەیەدا هاتوە کە جیاوازی جگەرەکێشان و قەڵەوی ئەوەیە کە جگەرە بەدەستی کەسەکەوەیە بەڵام قەڵەوی لە جەستەدا هەیە، لە دەرئەنجامدا هەردوکیان هەمان مەترسیان هەیە، هۆکارن بۆ شێرپەنجە.

ئەو توێژینەوەیەش دەریخستوە کە ئەو ژمارەی کەسانەی بەهۆی جگەرە کێشانەوە توشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن، هەمان ژمارەی ئەو کەسانەیە کە بەهۆی قەڵەویەوە توش دەبن.

قەڵەوەی تەنها بە هۆکارێک دروست نابێت و بە یەک رێگا چارەسەر نابێت، بە دابەزاندنی کێش دەکرێت خۆت لە چەندین نەخۆشی مەترسیدار بپارێزیت کە بەهۆی قەڵەویەوە دروست دەبن، ئەوانیش شێرپەنجە، بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، شەکرە، جەڵتەی دڵ، تەنگەنەفەسی و چەندین کێشەی تەندروستی دیکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 6225 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP