بۆچی هەندێک کات برسیتی دەبێتە هۆی دڵ تێکەڵهاتن

خەندان لایف

زۆر جار کە بەیانیان لە خەو هەڵدەستیت، بێ ئەوەی نانی بەیانی بخۆیت کار دەکەیت و گرنگی بە نانی نیوەڕۆ دەدەت، کە نزیکەی 15 کاتژمێر بەسەر دوا ژەمتدا تێدەپەرێت کە خواردوتە، لەم کاتەدا زیاتر هەست بە دڵتێکەڵهاتن دەکەیت وەک لەوەی هەست بە برسێتی بکەیت.

دکتۆر کریستن لی، دیارترین هۆکاری ئەو دیاردەیە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی گەدە ترشی هایدۆکلۆریک بەرهەم دەهێنێت کە دەبێتە هۆی تێکشکاندنی خواردنی ناو گەدە، دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی وزەی لەش، کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر خواردن ناخۆیت ترشی هایدرۆکۆریک لە گەدەدا کۆدەبێتەوە.

ئەو ترشە کە لە گەدەدا هەیە دەبێتە هۆی دڵەکزێ، دڵتێکەڵهاتن، بەڵام کاتێک بە سیستمێکی رێکخراو خواردن دەخۆیت لەم کێشەیە دوردەکەویتەوە، گرفتی دڵتێکەڵهاتنی نابێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 12632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP