شاژنی بریتانیا بە وەرگرتنەوەی "باقی پارەکان"ی دڵخۆش دەبێت

خەندان لایف

ئەلیزابێز، شاژنی بریتانیا لەگەڵ ئەوەی خاوەنی پارەیەکی زۆرە بەڵام بەوەناسراوە کە زۆر ئاگاداری پارەکانی دەبێت، بە نزیکەیی 50 ساڵە هەمان جانتای دەستی بەکاردەهێنێت، دەڵێت هەرشتێک کە بتوانێت دەیکات تەنها بۆ ئەوەی خەرجی پارەکانی کەم بکاتەوە.

ئەنجێلا کێلی، کە نزیکترین هاوڕێ و بەرگدروی شاژنە، باس لەو ساتە دەگمەنانە دەکات کە شاژنی تێدا بینیوە، وتی کە جارێکیان شاژن ئەنجیلای راسپاردبو بۆ کڕینی هەندێک کەلوپەل، لە کۆتایی گەشتێکی شاهانەدا، ئەنجێلا دەڵیت لەو کاتەی "باقی پارەکان"ی وەرگرتوەتەوە روخساری شاژن بێهاوتا بوە.

دیوەکەی دیکەی پارەکە، کە کتێبێکی ئەنجێلا کێلی-ە، باس لەوە دەکات کە شاژن هەمیشە تامەزرۆ بوە بۆ ئەوەی پاڵپشتی بەرهەمی ناخۆیی بکات ئەو کاتەی سەردانی مارکێتەکانی کردوە، بەڵام بەداخەوە کەمترین کاتی هەبوە بۆ ئەوەی سەردانیان بکات.

ئەنجیلا باس لە رۆژێکی دەکات کە سەردانی سەنگاپوریان کردوە لە فرۆکەخانە، وتی "هەندێک لە دەستگێڕەکان کە کوتاڵیان فرۆشتوە بانگهێشتی ئێمەیان دەکرد بۆ ئەوەی کەلوپەلیان لێبکڕین و دەیان وت کە نرخەکان کەم دەکەنەوە".

"شاژن لەو کاتەدا چاوی بە کەلوپەلی دەستگێڕەکان دەگێڕاو تەماشای دەکردن، ئارەزوی لە هەر شتێک بوایە بە چاو ئاماژەی بۆ یەکێک لە ئەندامانی ستافەکە دەکرد بۆ ئەوەی بۆی بکڕین".

ئەنجێلا وتی "دوای چەند خولەکێک پێیان راگەیاندین کە فرۆکەکە دەڕوات و پێویستە پەلە بکەن، لەو کاتەدا هەموان بەرەوڕوی فرۆکەکە رۆشتن، منیش لە دوا خولەکدا رۆیشتمە ناو فرۆکەکە و بە بڵندگۆکە هاوارم کرد "باقی پارەکەم بۆ وەرگرتیەوە".

"لەو کاتەدا تەماشای روخساری شاژنم کرد کە بە شێوەیەکبو کە زۆر دڵخۆشبو"، ئەنجێلا ئەو روخسارەی شاژن بە "گرانبەها" وەسف دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 5965 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP