چۆن گوارەکەت لەگەڵ شێوەی روخسارتدا دەگونجێنیت

خەندان لایف

یەکێک لەو هەڵانەی خانمان دەیکەن کە دەبێتە هۆی شێواندنی ستایلەکەیان و جوان دەرنەکەوتنی ئەوەیە کە بە پێی شێوەی روخساریان گوارەکانیان هەڵنابژێرن، پێیان وایە هەمو هەمو ستایلێک گونجاو دەبێت، بەڵام لە راستیدا بە شێوەیە نیە، بە پێی شێوەی روخسارت جۆری ئەو گوارەیە دەگۆرێت کە پێویستە هەڵیبژێریت.

یەکەم: روخساری شێوە هێلکەیی
دەتوانێت هەمو جۆرەکانی گوارە هەڵبژێریت، به‌ڵام گرنگە زیادەڕەوی نەکەیت لە زۆر بەکارهێنانی ئێکسیسوارات.

دوەم: روخساری شێوە بازنەیی
گوارەی درێژ باشترین هەڵبژاردەیە بۆ ئەم کەسانە گرنگ نیە شێوەی گوارەکە چونە، بەم شێوەیە زیاتر خانمێتیان دەردەخات.

سێیەم: روخساری شێوە دڵی
ئەو گوارانەی درێژیەکەی مامناوەندە تا کۆتایی ئێسکی شەویلگە، بەم شێوەیە زیاتر لەگەڵ روخسارتدا گونجاو دەبێت.

چوارەم: روخساری شێوە چوارگۆشەیی
ئەو گوارانەی بازنەیین، یان درێژیەکەیان مامناوەندە بەهەمان شێوە جوانترین دەرکەوتنیان پێدەبەخشێت.

پێنجەم: روخساری بچوک 
گوارەی درێژ یان ئەو گوارانەی شێوەی بازنەییان تێدایە بە تەواوی لەگەڵ ئەم شێوە روخسارەدا گونجاون.

گوارەی بچوک لەگەڵ هەمو شێوە روخسارێکدا گونجاوە، دەکرێت بە پێی ئارەزوی خۆت هەر شێوەیەکت ویست بەکاریبهێنیت.

ئه‌م بابه‌ته 19127 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP