چۆن سیمکاردەکەت لە هاک بپارێزیت


خەندان لایف

هاکی سیم کارد لە ئێستادا بەربڵاوترین جۆری هاکە کە روبەروی زۆر کەس دەبێتەوە، لە رێگەیەوە داتا و زانیاریە کەسیەکان دەبرێت لەلایەن کۆمەڵێک کەسەوە، یان زۆر جار بە ون بونی مۆبایلەکە زانیاریەکان دەبرێت.

باشرین رێگا ئەوەیە کە پین کۆد یان ژمارەی نهێنی لەسەر سیمەکە دابنرێت، ئەو ژمارانەی بەکاری دەهێنیت دوربێت لەو ژمارانەی لەسەر سیمەکە هەیە، هەروەها ئەگەر لە ئەپلیکەیشنێک دڵنیانەبویت ژمارەکەتی تێدا داخڵ مەکە.

هەروەها دانانی کۆد لەسەر مۆبایل رێگر دەبێت لەوەی زانیاریەکانی ناو سیمەکە هاک بکرێت، باشترە پەنجە مۆر دابنرێت لەسەر مۆبایلەکە یان ژمارەی نھێنی لەسەر دابنرێت.

لەکاتی ونبونی مۆبایلەکە باشترە راستەوخۆ پەیوەندی بە کومپانیای خزمەتگوزاری هێلەکەتەوە بکە و داوای سوتاندنی سیمکاردەکەت بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 5509 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP