لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 29ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
روبەڕوی هەندێک بارودۆخ دەبیتەوە لەلایەنی پیشەییەوە، بەڵام ئەوە تۆی بڕیار دەدەیت کە ئایا بارودۆخەکە باشە یان خراپ ئەویش پەیوەستە بیرکردنەوە تۆ بە ئەرێنی یان بە نەرێنی، ئەم چەند رۆژە بە تەواوی هەوڵی خۆت بدە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنیت، ئامۆژگاری بورجەکەت بۆ ئەمرۆ ئەوەیە کۆنترۆڵی وشەکانت بکەیت، بارودۆخی ئەمڕۆت کەمێک ناجێگیر دەبێت.

گا 20\4 - 20\5
ئەمڕۆ ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت لەلایەنی سۆزداریەوە، ئەگەر کەسێکت خۆشدەوێت ئێستا گونجاوترین کاتە بۆ ئەوەی قسەی دڵتی لەگەڵدا بکەیت بەم شێوەیە ئەگەری هەیە وەڵامێکی ئەرێنی وەربگریت، لەلایەنی پیشەییەوە پێویست دەکات هەوڵی زیاتر بدەیت، ئەم چەند رۆژە پەستانێکی زۆرت لەسەر بوە و هەست بە ماندوبون دەکەیت باشترە پشو وەربگریت.

دوانە 21\5 - 20\6
لەم کاتەدا پێویست دەکات تەنها گرنگی بە بە تەندروستیت بدەیت، هیچ شتێکی تەندروستیت فەرامۆش مەکە تەنانەت بچوکترین شت، دوربکەوە لە ماندوبونی زۆر لەلایەنی پیشەییەوە، باشترە بەپەلە بڕیار نەدەیت دەربارەی ئامانجەکانت و پلانەکانت، راوێژ بە کەسانی بە ئەزمون بکە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەم چەند رۆژە دڵخۆشدەبیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت، کۆنترۆڵکردنی توڕەبونت لە زۆر کێشە دورت دەخاتەوە، ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاو دەبێت کە کاتی زیاتر لەگه‌ڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەرت و ئاسودە ببن پێکەوە، خۆت لە سترێس بەدور بگرە ئەم چەند رۆژە بە تەواو ماندوبویتە لەلایەنی پیشەییەوە بەڵام ئەنجامەکەی دڵخۆشکەر دەبێت.

شێر 23\7 - 22\8
لەلایەنی سۆزداریەوە بێئومێد دەبیت، پێت وایە خۆشەویسەکەت پەیوەندیەکەتانی بە گرنگ وەرنەگرتوە، هەوڵبدە گۆڕانکای لە ژیانی سۆزداریتدا بە شێوەیەک خۆشەویستەکەت زیاتر هۆگرت ببێت، هەندێک ئامۆژگاریت پێدەدرێت لەلایەن کەسانی چواردەورتەوە هەوڵبدە سودیان لێوەربگرە بەڵام رێگەمەدە لە بری تۆ بڕیار بدەن.

فەریک 23\8 - 22\9
چانسی ئەوەت دەبێت کەسیکی ئازیزت ببینیت، خۆشیەکانی ئەمڕۆ دو ئەوەندە دەبن، سترێسەکانت نامێنن، لە پیشەکەت کەمێک بێزاریت بەڵام بە شێوەیەک لە شێوەکان ناچاریت درێژەی پێبدەیت، هەوڵبدە هەندێک گۆڕانکاری لە شوێنی کارەکەت بکەیت، بینی خۆشەویستەکەت هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی پاڵپشتی بەدەست بهێنیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمرۆ زۆر دڵخۆشدەبیت و بە تەواوی ئەرێنی بیر دەکەیتەوە، کەسانی چواردەورت زیاتر خۆشیت پێ دەبەخشن، بەکارکردنی جدی و راستگۆیی دەتوانیت سەرکەوتن لە پیشەکەتدا بەدەست بهێنیت، هەندێک کێشە روبەڕوی ژیانی تایبەتیت دەبێتەوە، باشترە ئەگەر نیگەران نەبیت چونکە بە زویی کۆتایی دێن.

دوپشک 23\10 - 21\11
سەرکەوتن پێویستی بە هەوڵدانی زۆر هەیە، بۆیە ماندومەبە لەو هەوڵانەی دەیدەیت لەلایەنی پیشەییەوە، چاوەڕێ مەکە بە ئاسانی گۆرانکاری لە شێوازی ژیانتدا روبدات، دەبێت خۆت هەوڵ بدەیت، ئەمڕۆ بەکاربهێنە بۆ سود وەرگرتن لە کاتەکانت، بینینی خێزانەکەت یان خۆشەویستەکەت هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی هەست بە دڵخۆشی بکەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
بەهای کارەکانت بزانە و هەوڵەکانت بێنرخ مەکە، ئەمڕۆ رۆژێکی تایبەت دەبێت بۆ لەلایەنی سۆزداریەوە، دڵنیابەرەوە لەوەی کێ بەراستی دڵسۆزتە و سەرکەوتنی تۆی دەوێت، بە ئاسانی متمانە بە هەمو کەس مەکە، دەربارەی ژیانی سۆزداریت بە تەنها بڕیار لەسەر چارەنوست مەدە، راوێژ بە کەسانی دیکە بکە.

گیسک 22\12 - 19\1
پێویست ناکات دەربارەی ئەمرۆ نیگەران بیت، ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت بۆت بەڵام هەوڵبدە خۆت نەکەیتە ناو کاری کەسانی دیکەوە کە پەیوەندی بە تۆوە نیە، تەندروستی ئەندامێکی خێزانەکەت باش نیە، باشترە هەواڵی بپرسیت و لە تەندروستی ئاگادار ببیتەوە، خۆت لە سترێس بەدور بگرە دەربارەی داهاتو.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمڕۆ توانای سەرنجت نابێت بۆسەر کارەکانت، رەنگە بەهۆی ماندوبونتەوە بێت، باشترە دەست لە کارەکانت هەڵبگریت و پشو وەربگریت، ئاساییە راوێژ بە کەسانی دیکە بکەیت دەربارەی کیشەکانت، لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە سوپرایزت بۆ دەکرێت، زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت لەلایەنی پیشەییەوە، چانسی ئەوەت دەبێت کەسێکی گرنگ ببینیت و قسەی لەگەڵدا بکەیت، لەلایەنی کۆمه‌ڵایەتیەوە پەویەندیەکانت زۆر باشن، خێزانەکەت بە تەواوی پاڵیپشتیت دەکەن، کاتەکانت بە گفتوگۆی بێ مانا بەسەر مەبە، هەوڵبدە دڵخۆشبیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت.

 

ئه‌م بابه‌ته 39013 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP