هەندێک رێگا بۆ لابردنی پەڵەی زەردی جل بێئەوەی زیان بەجلەکەت بگات


خەندان لایف

زەردبونی جلی سپی ئەو کێشەیە کە روبەڕوی زۆر کەس دەبێتەوە، زۆر بەکارهێنانی پێکهاتە کیمیاییەکان زیان بە جلەکە دەگات و کۆنی دەکات، بەڵام ئەگەر بیر لە رێگای سروشتی بکەیتەوە ئەوا دەتوانرێت پەڵەکان لێببێتەوە و جلەکەت وەکو خۆی بمێنێتەوە.

یەکەم: خوێی زبر
چوار کەوچک خوێ تێکەڵی ئاو بکە تا دەتوێتەوە، ئەو بەشەی جلەکەتی تێدا دابنێ کە پەڵەی پێوەیە، بۆ چەند خولەکێک جێی بهێڵە و دواتر بیشۆ.

دوەم: ئاوی لیمۆ
هەندێک ئاوی لیمۆ لەگەڵ ئاودا تێکەڵ بکە، بیدە لە پەڵەکە بۆ ماوەی 10 خولەک، دواتر بە ئاو بیشۆ.

سێیەم: ئەسپرین
چەند دەنکێک ئەسپرین ورد بکە، لەگەڵ نیو پەرداخ ئاوی گەرم تێکەڵی بکە، بیدە لە پەڵەی جلەکان بۆ ماوەی 2 بۆ3 کاتژمێر، تا ئەو کاتەی لێدەبێتەوە.

چوارەم: سرکەی سپی
هەندێک سرکەی سپی بکە بە پەڵەکانەوە، بۆ ماوەی 10 خولەک، دواتر بیشۆ.

 

ئه‌م بابه‌ته 13353 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP