چۆن لەگەڵ خەسوتدا دەبیت بە هاوڕێ؟


خەندان لایف

لەو کاتەی کە بڕیاری هاوسەرگیری دەدەیت و هاوبەشی ژیانت دیاری دەکەیت، ئیتر بیر لەوە دەکەیتەوە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ خەسوتدا بکەیت بە شێوەیەک کە دڵی بەدەست بهێنیت، زۆر جار ئەو دایکانەی کوڕەکانیان هاوسەرگیری دەکەن هەست بە غیرە دەکەن، بەڵام ئەمە واتای ئەوە نیە ژیانتان دەبێت بە شەڕ و ناخۆشی، دەتوانیت بەم شێوازە مامەڵەی لەگەڵ بکەیت.

یەکەم: دەبێت لەسەرەتاوە ئەوە بزانیت هاوسەرگیری لە نێوان دو خۆشەویست نیە، بەڵکو لە نێوان دو خێزانە، بۆیە کاتێک کەسێک قبوڵ دەکەیت بۆ ژیانت، خێزانەکەشی قبوڵ بکە.

دوەم: سەرەتای هاوسەرگیری باشترین کاتە بۆ ئەوەی لە خەسوت نزیک ببیتەوە، بەوەی زو زو سەردانی بکەیت لەگەڵ خێزانەکەتدا.

سێیەم: هەوڵبدە دڵی خەسوت بەدەست بهێنە، دیاریەکی بۆ بکڕە کە لەگەڵ کەسایەتی ئەو گونجاوبێت، هەروەها گرنگی بە رۆژی دایکان و رۆژی لەدایکبونی بدە.

چوارەم: بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ بکە، وریابە لەوەی چۆن قسەی لەگەڵ دەکەیت.

پێنجەم: جیاوازی لە نێوان دایکت و خەسوتدا مەکە، بە هەمان شێوەی دایکت مامەڵەی لەگەڵدا بکە.

شەشەم: وریابە لەوەی چ کاتێک سەردانی دەکەیت، فەرامۆشیان مەکە و لە هەمان کاتدا بێزاریشی مەکە، هاوسەنگیەک رابگرە.

حەوتەم: هەمو وردەکاریەکانی ژیانت باس مەکە تەنها چەند شتێکی سادە باس بکە.

هەشتەم: هەر کاتێک توڕەبو یان شتێکی لەو شێوەیە، کۆنترۆڵی خۆت بکە و هێمن بمێنەرەوە، هەرگیز دەنگی بەسەردا بەرز مەکەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 13324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP