ئەو ئەکتەرانەی لە رۆڵی سەرەکی فیلمەکەکانیان پەشیمانن

خەندان لایف

گەورەترین پەشیمانی چیە؟ ئمە ئەو پرسیارەیە کە زۆرترین کات رۆژنامەنوسەکان لە ئەکتەرەکانی دەکەن، زۆر جار وەڵامی ئەکتەرەکان چاروه‌ڕوان نەکراو دەبێت، زۆرێک لە ئەکتەرەکان ئاشکرایان کردوە کە پەشیمانن لەو رۆڵە سەرەکیانەی کە لە فیلمێکدا بینیویانە، ئەنجامەکەی ئەو شێوەیە نەبوە کە چاوه‌روانیان کردوە.

یەکەم: هاریسن فۆرد، لە فیلمی بلەید رەنەر
ئاشکرایکرد کە حەزی لەو فیلمە نیە.

دوەم: دانیاڵ کرەیج، لە فیلمی جەیمس بۆند
زۆرێک لە هەواداران ئەو پرسیارەیان لا دروست بو کە ئایا دانیاڵ لە بەشەکانی فیلمەکە دەردەکەوێتەوە، بەڵام ئەو بە تەواوی رەتی کردەوە کە بەشداری بەشەکانی دیکەی ئەو فیلمە بکاتەوە.

سێیەم: چانینگ لە فیلمی GI Joe
چانینگ لە میانەی یەکێک لە چاوپێکەوتنەکان وتی "راستگۆ دەبم، من بە تەواوی رقم لەم فیلمەیە، نامەوێت بەشداری فیلمێکی دیکەی لەو شێوەیە بکەمەوە".

چوارەم: رۆبێرت پاتینسن لە فیلمی توالایت
زۆرێک لە ئەکتەران دوای چەند ساڵێک پەشیمانی خۆیان دەربڕی بۆ فیلمەکان، بەڵام رۆبێرت لە پێش دەستپێکردنەوەی بەشی کۆتایی فیلمەکە پەشیمان بو لەوەی بەشداری کردوە، پێش ئەوەی فیلمەکە لە سینەماکان نمایش بکرێت وتی کە زۆری رق لێیەتی.

پێنجەم: کەیت وینسلێت لە فیلمی تایتانیک
کە رۆڵی رۆزی بینی لەو فیلمە، لە چاوپێکەوتنێکی دا وتی هەر کاتێک ئەو فیلمە دەبینم دەڵێم "بەراست؟ بۆچی بەم شێوەیەیە؟ تەنانەت ناتوانم گوێی لێبگرم".

شەشەم: هەیڵ بێری، لە فیلمی کات ومان
لە ئاهەنگێکی خەلات دابەشکردنا سوپاسی مانیجەری فیلمەکەی کرد و وتی "ئەو منی زۆر خۆشدەویست و دەیوست بەشداری ئەو فیلمە بکەم، چونکە دەیزانی چەند بێ مانایە".

حەوتەم: براد پیت لە فیلمی The Devil‌s Own
زۆر فیلم هەیە کە براد پیت پەشیمان بێت لەوەی بەشداری کردوە، بەڵام ئەم فیلمە یەکێک بو لەو فیلمانەی بە تەواوی پەشیمانی خۆی دەربڕی و بە "کارەسات" ناوی هێنا.

هەشتەم: جیم کاری لە فیلمی The Devil‌s Own
وتی داوای لێبوردن دەکەم و پەشیمانی خۆی دەربری لەوەی بەشداری کردوە.

نۆیەم: زاک ئیفرن لە فیلمی high school musical
زۆرێک لە هەواداران پێیان وابو ئەو فیلمە وایکرد زاک زیاتر بناسرێت، بەڵام زاک وتی هیواخوازبوم هەوادارەکانم بە شتێکی دیکە بمناسن.

دەیەم: جۆرج کلۆنی لە فیلمی باتمات & رۆبێرت
جۆرج کلۆنی وتی "وا بیرم دەکردەوە کە فیلمەکە زۆر نایاب دەردەچێت، بەڵام وانەبو".

یانزەیەم: دانیەڵ رادکلیف لە فیلمی هاری پۆتەر و هاڵف بلەد پرینس
دانیەڵ تەمەنی تەنها 11 ساڵ بوە ئەو کاتەی بەشداری هاری پۆتەری کردوە، دەربارەی رۆڵی لەم فیلمانەدا وتی کە "رقم لێیەتی، پێم وایە رۆڵ بینینم زۆر باش نەبوە".

دوانزەیەم: بیڵ مورای لە فیلمی گارفیڵد
کە لەو فیلمەدا دەنگی گارفیڵدی هەبو، وتی کە ئارەزوی لێینیە و کۆتایی فیلمەکە بەو شێوەیە نەبوە کە چاوەروانی دەکرد.

 

ئه‌م بابه‌ته 17670 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP