یارجان دەچێتە ڤێتنام بە مەبەستی بەشداریکردنی مەراسیمی شاجوانی ئاسیا

خەندان لایف

دوێنێ خانمە مۆدێل و شاجوانی سلێمانی یارجان بەرەو ڤێتنام بەڕێکەوت بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی ئاسیا.

یارجان، کە یەکێکە لە بەربژێرانی شاجوانی ئاسیا، و دوێنی بەڕێکەوت بۆ ڤێتنام، بە مەبەستی بەشداریکردن و بەدەستهینانی نازناوەکە، کە وەکو کاندیدی عێراق بەشداری دەکات.

یارجان ناوی "شنیار ئەحمەدە"، ساڵی 1996 لە سلێمانی لە دایک بوە، بەهۆی کاری مۆدێلەوە لە سۆشیال میدیا دەرکەوتوە، خاوەنی نازناوی شاجوانی سلێمانیە، لە ئێستادا یەکێکە لە بەربژێرانی شاجوانی ئاسیا بۆ ساڵی 2019.

ئه‌م بابه‌ته 22626 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP