کەمال محەمەد گۆرانی بۆ سلێمانی دەڵێت


خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ کەمال محەمەد، نوێترین کلیپی بۆ شاری سلێمانی بڵاوکردەوە.

تێکستەکەی لەلایەن ئەحمەد محەمەد نوسراوە، کاری میوزیکی لەلایەن رێباز قاسم بۆ کراوە، مۆنتاژی لەلایەن کارزان حوسێن بۆ کراوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن ژیار فایەق بۆ ئەنجام دراوە.

کەمال محەمەد لە ساڵی 1960 لە شاری سلێمانی لەدایک بوە، ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە دەستی بە کاری هونەری کردوە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکان خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.

ئه‌م بابه‌ته 2413 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP