پێنج کێشەی تەندروستی کە بەگریان چارەسەردەبێت

خەندان لایف

خانمان بە گشی لە مانگێکدا 3 جار دەگرین، بەڵام پیاوان 1 جار دەگرین، هەندێک کەس پێی وایە گریان لە لاوازیەوەیە، بەڵام بە پێچەوانەوە گریان مانای بەھێزی دەگەیەنێت، چەندین سودی تەندروستی دەبێت بە شێوەیەک دەکرێت کێشەی تەندروستی چارەسەر بکات، ئەم نەخۆشیانەی دەکرێت لە رێگەی گریانەوە چارەسەر بکرێن.

یەکەم: سترێس
توێژینەوەیەک کە لە ساڵی 2014 ئەنجامدراوە، ئەوەی ئاشکراکردوە کە گریان لە کاتی سترێس و قەلەقیدا دەبێتە هۆی ئارام بونەوە، تەنها بە دو خولەک دوای گریان ئەنجامەکەی دەردەکەوێت، جەستەت هێمن دەبێتەوە، مێشک ئارام دەبێتەوە.

دوەم: پەستانی خوێن
بەرزبونەوەی پەستانی خوێن دەکرێت چەندین کێشەی تەندروستی مەترسیداری بەدوادا بێت لەوانەش، جەڵتەی مێشک، جەڵتەی دڵ، سستبونی بە گورچیلەکان و دڵ، بەڵام بە پێی توێژینەوەکان گریان جگە لەوەی پەستانی خوین دادەبەزینێت، بەدەوام بە هاوسەنگی دەیهێڵێتەوە.

سێیەم: کۆبونەوەی ژەهری جەستە
دەکرێت لە رێگەی گریانەوە جەستە لە ژەهراویبون بپارێزیت، هەرلەبەر ئەوەیە دوای گریان هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، هەروەها چاو خاوێن دەکاتەوە لە تەپ و تۆز و خۆڵ.

چوارەم: گۆڕانکاری دەرون
کاتێک هەست بە بێزاری و بێتاقەتی دەکەیت بەهۆی هەرشتێکەوە بێت، دەکرێت بە گریان هەست بە دڵخۆشی بکەیت و گۆڕانکاری خێرا لە دەرونتدا دروست دەکات.

پێنجەم: ئازار
لە تویژینەوەیەکی دیکەدا سەلمێندراوە کاتێک بەهۆی نەخۆشیەکەوە جەستەت ئازاری هەیە دەکرێت بە گریان ئەو ئازارەت بە شێوەیەکی هەست پێکراو کەم ببێتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 28302 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP