لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ 28ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمرۆ زۆر دڵخۆش دەبیت و لەلایەنی دەرونیەوە هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، ئێستا ئیتر ئامادەیت بۆ ئەوەی بەرەو سەرکەوتن هەنگاو بنێێت، خێزانەکەت بە تەواوی پاڵپشتی هەمو بڕیارێکت دەکەن، لەلایەنی داراییەوە زیاتر بەرەپێش دەچیت، لەلایەنی سۆزداریەوە روبەروی چەند کێشەیەکی کەم دەبیتەوە، وریابە لەوەی رێگە نەدەیت کێشە بچوکەکان گەورە ببن.

گا 20\4 - 20\5
ئەمڕۆ ئەو رۆژە دەبێت کە پڕ دەبێت لە بەرزی و نزمی، باشترە کۆنتڕۆڵی هەستەکانت بکەیت، پەیوەندیە کۆمه‌ڵایەتیەکانت ئەم چەند رۆژە لە ئاستێکی باشدا نین، پێویستە کاتی زیاتری بۆ تەرخان بکەیت، بڕیارێکی گرنگ دەدەیت لە ژیانی سۆزداریتدا، باشترە راوێژ بە کەسانی دیکە بکەیت، بەڵام بە وریایی بڕیارەکانت بدە.

دوانە 21\5 - 20\6
باشترە سەرمایەکانت بە هەدەر نەدەیت، چونکە روبەڕوی کێشەیەک دەبیتەوە، بەڵام توانات هەیە چارەسەریان بکەیت بە بیرکردنەوەی ئەرێنی کارکردنی زۆر، ئەم دۆخە کاتیە و زۆر نامێنێتەوە، ئەگەر قسەیان دەربارەی ژیانی هاوسەرێتیت کرد باشترە پەلە نەکەیت لە بڕیاردان، ئەم چەند رۆژە خۆت لە سترێس بەدور بگرە چونکە کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7

باشترە زیاتر گرنگی بە خێزانەکەت بدەیت و سەرنجت لەسەریان بێت، هەندێک بارودۆخ دروست دەبێت کە بەو شیوەیە نابێت کە تۆ دەتەوێت و نیگەرانت دەکات، پێویستە لەم کاتەدا تەنیا نەبیت بۆ ئەوەی بتوانیت ئاسان ئەو دۆخە تێبپەڕێنیت، فەرامۆشکردنی خۆشەویستەکەت پەیوەندیەکەتان بەرەو نەمان دەبات، پێویستە زیاتر وریا بیت.

شێر 23\7 - 22\8
بڕیارێکی گرنگ دەدەیت لەلایەنی پیشەییەوە، ئەنجامێکی گرنگ بەدەست دەهێنیت، لەلایەنی سۆزداریەوە زۆر باشیت و پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت لە ئاستێکی زۆر باشدایە، ئەمرۆ بە ئاسانی خۆت مەدە بە دەستەوە بۆ ئەو دۆخەی دێتە بەردەمت، لە کۆتایی ئەمڕۆتدا بە تەواوی دڵخۆشدەبیت، تەندروستیت باشە.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمرۆ رۆژێکی رۆمانسی دەبێت بۆ تۆ، ئەو کاتانەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەری دەبەیت زۆر تایبەت دەبێت بۆ تۆ، پەیوەندیتان بەھێزتر دەبێت ئەگەر ئەمرۆ دیاریەکی پێشکەش بکەیت، لەلایەنی پیشەییەوە هەمو شتێک ئاساییە و دەتوانیت کارەکانت لەکاتی خۆیدا تەواو بکەیت، باشترە ئەمرۆ کۆنترۆڵی وشەکانت بکەیت و کەسانی دیکە بریندار نەکەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
رۆژێکی خۆشتر دەبێت بە بەراورد بە رۆژانی پێشو، هەندێک ناکۆکی بچوک هەبو لە نێوان تۆ و ئەندامانی خێزانەکەت بەڵام ئیتر هەمو ئەو ناکۆکیانە کۆتایی دێت و دڵخۆش دەبیت لەگەڵ خێزانەکەت، لەلایەنی پیشەییەوە پێویست دەکات زیاتر هەوڵبدەیت و بە قورسی کار بکەیت بۆ ئەوەی رەزامەندی هاوپیشەکانت بەدەست بهێنیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەمو ئەو کێشانەی دێنە بەردەمت ئەمرۆ دەکرێت ماددی بن و بە پارە چارەسەر بکرێت، باشترە ئاگاداری وشەکانت بیت بەتایبەتی لەگەڵ خۆشەویستەکەت لەپێناو دروستنەبونی هیچ ناکۆکیەک لە نێوانتان، ئەمرۆ سەرنجت لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتیت بێت نەک پیشەکەت، ئەگەر تەنهایت و خۆشەویستت نیە ئەوا بەم نزیکانە کەسێکی تایبەت دەبینیت.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمرۆ رۆژێکی زۆر گرنگە بۆ بورجی کەوان، ئەمڕۆ هەمو ئەو بڕیارانەی دەیدەیت پەیوەستن بە سەرکەوتنتەوە لەلایەنی پیشەییەوە، باشترە کەمتر سەرنجت لەسەر ئەو کێشانە بێت کە دێنە بەردەمت و بە ئاسایی وەریان بگرە، چونکە بیرکردنەوەی زۆر دەرباری کێشەکانت کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەرونت و جەستەت هەیە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمڕۆ رۆژێکی ئەرێنی دەبێت بۆ تۆ، دەتوانیت لە کێشە گەورەکانت دوربکەویتەوە و چارەسەریان بکەیت، ئەمرۆ هەندێک بەرپرسیاریەتیت دەکەوێتە سەر شان، بە پاڵپشتی خێزان و خۆشەویستەکەت دەتوانیت ئاسانتر ئەو بەرپرسیاریەتیانە هەڵبگریت، پێویستە لەلایەنی پیشەییەوە زیاتر هەوڵ بدەیت بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمڕۆ خێزانەکەت لە پێش هەمو ئەو شتانەوەیەکە پلانت بۆیان داناوە، بەڵام رۆژێکی سەرقاڵت دەبێت، باشترە هەر لەسەرەتاوە پلانیان بۆ دابنێیت بۆ ئەوەی بە باشی ئەنجامیان بدەیت، ئەمرۆ چانسی ئەوەت دەبێت هەندێک کاتی تایبەت لەگەڵ خێزانەکەت یان خۆشەویستەکەت بەسەر بەریت، دوربکەوە لەوەی کاتەکانت بە چەند چالاکیەکی بێسودەوە تێبپەڕێنیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمرۆ رۆژێکی تێکەڵە دەبێت، واتە بە دەستێک سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت لەلایەنی پیشەییەوە، بەدەستەکەی تر روبەڕوی هەندێک کێشە دەبیتەوە لە ژیانی تایبەتیتدا، لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە پاڵپشتی دەکرێیت، باشترە گرنگی زیاتر بە خۆشەویستەکەت و خێزانەکەت بدەیت، هەوڵبدە لە کۆتایی ئەمڕۆتدا هەندێک پشو وەربگرە بۆ ئەوەی ئارام ببیتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 63378 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP