ئاسکێک راوچیەکەی دەکوژێت

خەندان لایف

راوچیەک لەلایەن نێچیرەکەیەوەکە ئاسکێکە دەکوژرێت، دوای ئەوەی راوچیەکە پێی وابو کە ئاسکەکەی کوشتوە و لێی نزیک بوەتەوە.

راوچیەک کە لە میدیاکان بە تۆماس ئەلێکساندەر ناسێنراوە، پێی وابو تەقەی لە ئاسکە کێویەک کردبو بە چەکەکەی، لە گوندی یێڵ، لە ویلایەتە یەکگرتوەکان.

دوای ئەوەی ئەلێکساندەری تەمەن 66 ساڵ نزیک دەبێتەوە لە نێچیرەکەی و پێی وابو کوشتویەتی، بەڵام ئاسکەکە پەلاماری دەدات و بە قۆچەکانی برینداری دەکات.

دواتر برازایەکی، ئەلیکساندەر بە برینداری دەدۆزێتەوە و بە خێرایی دەیگەیەنێتە نەخۆشخانە، پاشان ئەلیکساندەر لە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.

لەگەڵ ئەوەی گومان هەبو دەربارەی ئەوەی مردنی ئەلێکساندەر، بەڵام پۆلیسی ئەو ناوچەیە رایگەیاند کە چەند ساڵێک لەمەو پێش هەمان حاڵەت دوبارە بوەتەوە.

راوچیەکانی ئەو ناوچەویەکە هۆشداری بە راوچیەکان دەدەن کە لە کاتی کوشتنی نێچیرەکانیان بۆ ماوەی 30 خولەک بوەستن بۆ ئەوەی لە مردنی نێچیرەکان دڵنیاببنەوە.

ئه‌م بابه‌ته 5389 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP