شێوازی ئامادەکردنی تۆستی رۆڵ


خەندان لایف

پێداویستیەکان:
1 پاکەت نانی تۆست
2 هێلکه
3 کەوچک شیری گیراوه
نوتیلا یان پەنیر
نیو کوپ شەکر
2 کەوچک دارچین
2 کەوچک کەره
1 کەوچکی ڤانێلا 

شێوازی ئامادەکردنی:
- لێوارەکانی تۆستەکە لێبکەرەوە و بە تیرۆک پانی بکەرەوە، پاشان نۆتێلا یان پەنیرەکەی تێبکە بە شێوەی رۆڵ لولی بکە.
-هێلکە و شیرو ڤانێلاکە تێکەڵبکە، تۆستەکەی دانە دانە تێبکە.
- کەرەکە بکەرە ناو تاوەیەک لەسەر ئاگرێکی کەم، دواتر تۆستەکەی تێدا سوربکەرەوە.
- پاشان شەکر و دارچینیەکە تێکەڵ بکە و تۆستەکەی بە گەرمی تێبکە و پێشکەشی بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 5019 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP