ئەم نیشانانە دەریدەخات جەستەت پێویستی بە ئاوە

خەندان لایف

خواردنەوەی ئاو گرنگترین هۆکارە کە یارمەتی جەستە دەدات بە شێوەیەکی تەندروست بمێنێتەوە، جەستە لە وشک بونەوە دەپارێزیت، هەر تاکێک رۆژانە پێویستی بە 2 لیتر ئاو هەیە، هەندێک نیشانە دەری دەخات کە بڕی پێویست ئاوت نەخواردوەتەوە.

یەکەم: تونێتی بەردەوام
بێگومان کاتێک جەستەت بڕی پێویست لە ئاوی وەرنەگرتوە هەست بە تونێتی دەکەیت.

دوەم: سەر ئێشە
زۆر کەس کاتیک سەر ئێشەیان دەبێت راستەخۆ دەرمانی ئازارشکین دەخۆن، بەڵام زۆر کات دەکرێت بە خواردنەوەی ئەو ئەم کێشەیەت چارەسەر ببێت.

سێیەم: بیرچونەوە
سێ بەشی مێشک لە ئاو پێکهاتوە، کاتێک بڕی پێویست لە ئاو ناخۆیتەوە بە ئاسانی شتەکانت بیر ناکەوێتەوە.

چوارەم: رەنگی میز
کاتێک هەست دەکەیت رەنگی میز تۆخە، مانای ئەوەیە بری پێویستی ئاو ناخۆیتەوە.

پێنجەم: پێستی وشک
ئاو کاریگەری راستوخۆی لەسەر پێست دەبێت، ئەو کاتەی پیستت زیاتر لە جاران وشک دەبێت و پێست هەڵدەدات، پێویست دەکات ئاوی زیاتر بۆیتەوە.

شەشەم: قەبزی
زۆر هۆکار هەن کە دەبنە هۆی قەبزی، لەناویاندا کەم خواردنەوەی ئاوە.

حەوتەم: سەرسوڕان
سەرسوڕان یان گێژبون لە دەرئەنجامی گرنگینەدان بە خواردنەوەی ئاو دروست دەبێت.

هەشتەم: گرژبونی ماسولکەکان
بە خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو دەتوانیت خۆت لەم کێشەیە رزگار بکەیت.

نۆیەم: ماندوێتی
وشکبونەوەی جەستە کاریگەری لەسەر مێتابۆلیزمی لەش دەبێت، دەبێتە هۆی ئەوەی بە باشی خەوت لێنەکەوێت، بەردەوام هەست بە ماندوێتی بکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 20080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP