فیلمی رێگا لە سینەماکان نمایش دەکرێت

خەندان لایف

کارەکانی بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی رێگا، کە لە دەرھێنانی دانەر عەبدولرەحمان مینەیە کۆتایی هاتوە، بڕیارە مانگی داهاتو نمایش بکرێت.

رێگا فیلمێکی سینەمایی کوردییە، لە دەرھێنانی دانەر عەبدولرەحمان مینەیە، بۆ یەکەمینجار ترەیلەری فیلمەکە بڵاوبوەوە، بڕیارە لە 15ی نۆڤەمبەر لەسەر شاشەی سینەماکان نمایش بکرێت.

لەفیلمەکەدا چەندین هونەرمەندی ناودار بەشداریان تێدا کردوە، بڕیاربو زوتر کاتی نمایشی فیلمەکە  بڵاو ببێتەوە بەڵام بەهۆی بارودۆخی رۆژائاڤاوە کاتی نمایشی فیلمەکە دواخرا لەلایەن ستافی فیلمەکەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 6281 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP