بە وێنە؛ دایکی 21 منداڵە و چاوەروانی منداڵێکی دیکە دەکات

خەندان لایف

خێزانێکی بریتانی بە گەورەترین خێزان ناسراون، لە مۆرکامب دەژین و خاوەنی 21 منداڵن، لە نوێترین ڤیدیۆدا رایانگەیاند کە دایکەکە دوگیانە و چاوەروانی منداڵێکی دیکە دەکەن.

سو رافۆرد تەمەنی تەنیا 44 ساڵە و 21 منداڵی هەیە، وتی کە لە ئێستادا دوگیانم و منداڵەکەم لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتو دێتە دنیاوە، دەربارەی رەگەزی منداڵەشی وتی هەست دەکەم رەگەزی منداڵەکەم کوڕە.

نۆیڵ، تەمەنی 48 ساڵە و هاوسەری سو رافۆردە، دەڵێت شانازی بە تەواوی خێزانەکەمەوە دەکەم، منداڵەکانیان لە 11 کچ و 10 کور پێکدێت، کە گەورەترینیان تەمەنی 30 ساڵە و بچوکترینیان 11 مانگە.

سو وتی "گرنگ نیە بەلامەوە رەگەزی منداڵەکەم هەر شتێک بێت، تەنها ئەوەیە کێشی کور کەمێک قورسترە لە کچ، هەر لەبەر ئەوەیە ئارەزوم دەکرد منداڵەکەم کچ بوایە".

دەربارەی خەرجی رۆژانەیان سو وتی کە هەفتانە زیاتر لە 450 دۆلار خەرجی پێویستە، بۆ خواردنی یەک ژەم خواردن لە رێستۆرانت 160 دۆلاری دەوێت، جگە لەو پارەیەی بۆ منداڵەکان تەرخان دەکرێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 8733 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP