چۆن وابکەیت چیتر ئەو کەسەت خۆشنەوێت کە هەمان هەستی تۆی نیە


خەندان لایف

ئاسان نیە لە خۆشەویستی کەسێکدا بیت کە هەمان هەستی خۆشەویستی بۆ تۆ نیە و گرنگیت پێ نادات، زۆر جار دەبێتە هۆی ئەوەی هەستی متمانەبەخۆبونت نەمێنیت و توشی ستریس و خەمۆکی ببیت، باشترە خۆت لەو کەسانە دوربخەیتەوە، بە جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە ئاسانتر ئەو کەسە لە دڵتدا نامێنێت.

یەکەم: قبوڵی بکە کە ئەو پێویستی بە تۆ نیە
ئەگەر کەسیکت خۆشدەوێت کە ئەو هەواڵت ناپرسێت و گرنگیت پێنادات پێویستە بزانیت کە ئەو بیرت لێناکاتەوە و تۆی بەلاوە گرنگ نیە، تۆی پێویست نیە بۆ ژیانی، بۆیە خۆت ماندو مەکە بە هەواڵ پرسین و گفتوگۆکردن لەگەڵیدا.

دوەم: خۆت سەقاڵ بکە
بۆ ئەوەی خۆت بەدوربگریت لە بیرکردنەوە لەو کەسە پێویست دەکات خۆت سەقاڵ بکەیت کە پیشەیەکەوە، یان بینینی هاوڕێکانت و گەشتکردن لەگەڵیاندا، بەم شێوەیە کاتت کەم دەبێت بۆ بیرکردنەوەی دەربارەی ئەو.

سێیەم: لەو کەسانە نزیکبەرەوە کە هەمان ئەزمونیان هەیە
تۆ یەکەم کەس نیت و کۆتا کەس نابیت بەو بارودۆخەدا تێپەڕیت، ئەو کەسانەی پێشتر بەو بارودۆخەدا تێپەڕیون دەکرێت یارمەتیدەربن بۆ تۆ بۆئەوەی زوتر ئەو دۆخە تێپەڕێنیت.

چوارەم: گرنگی بە خۆت بدە
پێویستە جوانی و گرنگیدان بە خۆت فەرامۆش نەکەیت، بەم شێوەیە زیاتر متمانەت بە خۆت دەبێت و ئاسانتر ئەو دۆخە تێدەپەڕێنیت.

پێنجەم: وەرزش ئەنجام بدە
وەرزش کردن هۆکارێکی سەرەکیە بۆ ئەوەی لە خەم و سترێس و توڕەیی دوربکەویتەوە، دەتوانیت بە راکردن و مەلەکردن بیرکردنەوەی ئەرێنی بۆ خۆت بگەڕێنیەوە.

شەشەم: خۆشەویستی لە دواوە جێبهێڵە نەک هیوا
ئەو خۆشەویستیە جێبهێڵە ئیتر بیری لێمەکەرەوە، بەڵام ئاگادار بە لەوەی هیوا لەدەست نەدەیت و متمانەت بە خۆت هەبێت کە دەتوانیت ئەمە ئەنجام بدەیت.

حەوتەم: لە خۆت یان ئەو توڕە مەبە
توڕەبون هەمیشە دەبێتە هۆی ئەوەی بیر لە تۆڵەسەندن بکەیتەوە، بەڵام باشترە ئەو خۆشەویستیە وەکو ئەزمون لێی بڕوانیت و لۆمەی خۆت و ئەویش مەکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 23767 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP