پاشای دڵ نوێترین بەرهەمی سەنا بەرزنجی و نەڤید زەردی دەبێت

خەندان لایف

هەردو گۆرانیبێژ سەنا بەرزنجی و نەڤید زەردی رایانگەیاند بەم زوانە کلیپێکی نوێ بە دوێت بڵاودەکەنەوە.

پاشای دڵ، نوێترین بەرهەمی سەنا بەرزنجی و نەڤید زەردی دەبێت، کە گۆرانیەکی بادینییە، لە 30 ئۆکتۆبەر بە شێوەی کلیپ بڵاوی دەکەنەوە، لە دەرهێانی مەزلومۆتۆ، دەبێت.

پێشتر نەڤید زەردی رایگەیاندبو سەنا بەرزنجی و نەڤید زەردی بەرهەمێکی دیکەی هاوبەشیان دەبێت کە لە ئەلبومی رازی سەنا بەرزنجیدا دەبێت بە ناوی وێنەکانت.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 11263 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP