لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 27ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئێستا لە بارودۆخێک زۆر باشدایت و هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، رێگەمەدە هیچ بارودۆخێک کارت تێبکات و وات لێبکات هەست بە خراپی بکەیت، ئەم چەند رۆژە کۆمەڵێک ئەرکی زۆرت لەسەر شان دەبێت، ئاگادار بە و خۆتی بۆ ئامادە بکە.

گا 20\4 - 20\5

دەتوانیت بە باشی خۆت بگونجێنیت لەگەڵ هاوڕێ و هاوپیشەکانت لەلایەنی پیشەیی و کۆمەڵایەتیەوە، باشترە هێندە لۆمەی خۆشەویستەکەت نەکەیت و بەو شێوەیە بەرامبەرەکەت قبوڵ بکەیت لەپێناو بەهێزبونی پەیوەندیە خۆشەویستیەکەتان، تەندروستیت باشتر دەبێت ئەگەر گرنگی بە خواردنەوەی ئاو بدەیت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەم چەند رۆژەی داهاتو بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕیت و کاتت زۆر کەم دەبێت بۆیە وزەکانت کۆبکەرەوە و هەمو هەوڵێکت بدە، هاوپیشەکانت بە ئەرێنی بیر دەکەنەوە دەربارەی تۆ، باشترە هێندە خۆت لە کەسانی چواردەورت دورنەخەیتەوە، کارکردن بە گروپ لەگەڵ هاوپیشەکانت گرفتەکانت بۆ ئاسانتر دەکات و دەتوانن بەرەو سەرکەوتن هەنگاو بنێن.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانتدا رودەدات، پێویستە بەهێز بیت و متمانەت بە خۆت هەبێت بۆ ئەوەی بتوانیت بەرپرسیاریەتی پرۆژەکانت هەڵبگریت، وزەکانت بەکاربھێنە بۆ یەکەمین هەنگاو، باشترە راوێژ بە هاوڕێ و کەسانی نزیکت بکەیت دەربارەی پرۆژەکانت، هەوڵبدە پاڵپشتی خۆشەویستەکەت بەدەست بهێنە.

شێر 23\7 - 22\8
هێزێکی زۆرت هەیە و پڕ وزەیت ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی بەرەو سەرکەوتن هەنگاو بنێیت لەلایەنی پیشەییەوە، بەڵام هاوپیشەکانتو هاوڕێکانت فەرامۆش مەکە و یارمەتی کەسانی دیکەش بدە، ئەمڕۆ رۆژێک گونجاو دەبێت بۆ ئەوەی بیر لە کۆبونەوەی خێزانەکەت بکەیتەوە و پێکەوە هەندێک کات بەسەر بەرن.

فەریک 23\8 - 22\9
باشترە ئەم چەند رۆژە پەیوەندیەکانت بەهێزبکەیت، بەتایبەتی لەگەڵ هاوڕێکانت لە دەرەوەی خێزانەکەت، لەپێناو بەهێزبونی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت، خۆشەویستەکەت زیاتر لە چەند جارێک چانسی پێداویت بۆ ئەوەی هەڵەکانت راست بکەیتەوە باشترە زیاتر وریای رەفتارەکانت بیت، بۆ ئەوەی لە دەستی نەدەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
پەستانێکی زۆری کارکردنت لەسەرە، باشترە هاوکاری کەسانی دیکە قبوڵ بکەیت، بۆ ئەوەی کەمێک لەو پەستانەی سەر شانت کەم ببێتەوە، ژیانی تایبەتیت تەنها پەیوەندی بە خۆتەوە هەیە و بە تەنیا بەرپرسیاریەتی هەڵبگرە، چاوەڕێ مەکە کەسانی دیکە گرفتە تایبەتیەکانت بۆ چارەسەر بکەن.

دوپشک 23\10 - 21\11

سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت لەلایەنی پیشەییەوە، باشترە بە هەمان شێوازی کارکردنی خۆت بەردەوام بیت، بەم شێوەیە زیاتر خاوەن کارەکەتت بەرهەمەکانت بەدڵ دەبێت، زیاتر گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدە و لەبیری مەکە رۆژانە خۆشەویستی خۆتی بۆ دوپات بکەیتەوە.

کەوان 22\11 - 21\12
هێندە لۆمەی کەسانی دیکە مەکە و رەخنە لە کارەکانیان مەگرە، بەم شێوازە زۆرێک لە کەسانی چواردەورت لەدەست دەدەیت، ئەمڕۆ باشترە بە تەنیا دابنیشیت و بیر لە هەڵسوکەوتەکانت بکەیتەوە و شێوازی رەفتارەکانت بگۆڕە، پلان دانان هۆکارە بۆ رێکخستی تەواوی ژیانت، باشترە زیاتر گرنگی پێبدەیت.

گیسک 22\12 - 19\1
کاتی زیاتر بە خۆت بدە بۆ ئەوەی بە ئامانجەکانت بگەیت و ئاستی متمانەبەخۆبونت زیاد بکەیت، بەدەستهێنانی پاڵپشتی کەسانی چواردەورت بە تایبەتی خۆشەویستەکەت هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی بەرەو سەرکەوتن هەنگاو بنێیت، رۆژەکانی ژیانت بەفیڕۆ مەدە و چالاکی سودبەخش ئەنجام بدە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
بێهیوا مەبە دەربارەی ئەو بەربەستانەی دێنە پێشت، سودیان لێببینە بۆ ئەوەی ئەزمونیان لێپەیدا بکەیت، رێگە مەدە سەرقاڵیت ببێتە هۆی ئەوەی کاتت بۆ خۆشەویستەکەت نەمێنێت، ئەمرۆ رۆژێکی گرنگ دەبێت لە ژیانت ئەگەر هەوڵبدەیت برۆیتە دەرەوەی ئەو ژینگەیەی بەردەوام تیایدایت و هەندێک پشو وەربگریت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3

هیچ شتێک باشتر نابێت لەوەی پیلان بۆ داهاتوت دابنێیت، خەونی گەورەت هەیە، بەڵام متمانەی تەواوت بە خۆت نیە، باشترە دوبارەی بیر لەو بارودۆخەی خۆت بکەیتەوە، هێندە بێدەسەڵات بەرامبەر خەونەکانت مەوەستە، بەهێزبە و چاونەترسانە هەنگاوەکانت بنێ، ئەمرۆ بەکاربھێنە بۆ دەستپێکی ئەنجامدانی پلانەکانت.

 

ئه‌م بابه‌ته 42967 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP