ترەمپ بۆ ساڵیادی هاوسەرگیری کچەکەی چی کرد؟

خەندان لایف

دۆناڵد ترەمپ خەرجی ئاهەنگی ساڵیادی هاوسەرگیری ئیڤانکای کچی لە ئەستۆ دەگرێت.

دوێنی 10 ساڵ تێپەری بەسەر ساڵیادی هاوسەرگیری ئیڤانکا ترەمپ و جارید کوشنەر، دۆناڵد ترەمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وتی "ئێوارەیەکی جوانمان هەبو لە کەمپی دەیڤد بەبۆنی یادی 10 ساڵەی هاوسەرگیری ئیڤانکا و جارید".

سەرۆکی ویلایەتەیە یەکگرتوەکان ئاشکرایکرد کە بە ئامادەبونی خێزان هاوڕێکانیان ئەم یادە کراوەتەوە و زۆر جوان بوە، وتیشی کە تەواوی خەرجی ئەو یادە من لە ئەستۆم گرتوە.

ماری ئیڤانکا ترەمپ لەدایکبوی 1981، پێشتر نمایشکار بوە، بەڵام ئێستا کاری بازرگانی دەکات، هاوسەری جارید کۆری کوشنەرە کە گەورە بازرگانێکی ئەمەریکایە و دایکی سێ منداڵە.

ئه‌م بابه‌ته 20742 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP