کلیپە نوێیەکەی بانە 200 هەزار بینەری تێپەڕاند

خەندان لایف

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبیژ "بانە شیروان" نوێترین کلیپی بە ناوی بۆچی بڵاوکردەوە، لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێر 200 هەزار بینەری تێپەڕاند.

تێکستی گۆرانیەکەی لەلایەن ئەسرین یوسفزادە نوسراوە، کاری میوزیکی لەلایەن ئەفشین شوکری بۆ کراوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن حەسەن کیونجو بۆ ئەنجامدراوە.

بانە، لە ساڵی 2001 لە دایکبوه، کە یەکێک بوە لە بەشداربوانی بەرنامەی کورد ئادیڵ، و توانی سەرکەوتنێکی باش بەدەست بهێنێت، یەکەم کاری کلیپێک بو بە دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژ نەڤید زەردی بە ناوی "بڕۆ"، بۆ یەکەمین جارە کلیپێکی تایبەت بەخۆی بڵاودەکاتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 6461 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP