درامایەکی نوێی کوردی رادەگەیەندرێت

خەندان لایف

درامایەکی نوێ رادەگەیەنرێت بە ناوی گورگەکان، کە چەند ئەکتەرێکی ناسراو بەشداری تیادا دەکەن، لە دەرهێنانی ئەکتەر و دەرھێنەری کورد میهران شیری دەبێت.

24ی ئەم مانگە کۆنگرەی راگەیاندنی درامای گورگەکان بەڕێوەچو، پشتیوان عەبدوڵا، بەڕێوبەری هونەری دراماکە رایگەیاندبو "ئەم درامایە لە چەند بەشێک پێک دێت، ئەگەر سەرکەوتنی بەدەستھێنا بەشەکانی دیکەی لێبەرهەم دەهێندرێت".

زۆرینەی ئەکتەرانی ناو دراماکە ئەکتەرە ناسراوەکانن، کۆمپانیای پرۆ سام، کاری بەرهەم هێنانی بۆ ئەنجام دەدات، هەر بەشێکی دراماکە لە 20 زنجیرە پێکدێت، کە باس لە ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکات.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 16202 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP