کلیپە نوێیەکەی سێلینا گۆمێز دەنگدانەوەی لێکەوتەوە


خەندان لایف

سێلینا گۆمێز لە 22ی ئەم مانگە نوێترین کلیپی بە ناوی "پێویست بو لەدەستت بدەم بۆ ئەوەی خۆم بدۆزمەوە" بڵاوکردەوە، دەنگدانەوەی لێکەوتەوە و دەوترا وشەکانی ئەم کلیپیە بۆ جەستن بیبەر نوسراون.

لەگەڵ ئەوەی جەستن بیبەر ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، بەڵام هەبونی ئەو پەیوەندیە خۆشەویستیەی لە رابردودا لە نێوان سێلینا گۆمێز و جەستن بیبەر هەبوە، وایکردوە تا ئێستاش قسە لەسەر پەیوەندی ئەم دو هونەرمەندە بکرێت.

گۆرانیە نوێیەکەی سێلینا باس لە خۆشەویستیەک دەکات کە کۆتاییەکەی بە دڵ شکاندن کۆتایی هاتوە، ئەمەش وایکرد دەنگدانەوەی زۆر بەدوای خۆیدا بهێنێت و بوتریت مەبەستی سێلینا لەو گۆرانیە خۆی بوە.

ئەوەی کە زیاتر گومانی لای هەوادارەکان دروستکرد ئەوەبو کە ئەم تێکستە لەلایەن سێلینا خۆیەوە نوسراوە، زیاتر لە ساڵێکە نوسیویەتی بە چەند مانگێک دوای ئەوەی لە جەست بیبەر جیابوەتەوە.

سێلینا دەربارەی ئەم دەنگۆیانە رونکردنەوەیدا و وتی "ئەم گۆرانیەم لەو هەستانەوە نوسیوە کە ناخمدا هەبونە، ئەم گۆرانیەم زیاتر لە ساڵیکە نوسیوە، لای من زۆر کاریگەرە و گۆرانیەکە وێنەدانەوەی منە، من ناتوانم درۆ لەگەڵ هەوادارەکانم بکەم".

هەروەها سێلینا بۆ هەوادارەکانی دڵنیاکردەوە کە ئەو دوای جیابونەوەی لەو پەیوندیە خۆشەویستیەی لە رابردو هەیبوە زۆر باشە ئێستا هەست بە دڵخۆشی دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 12988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP