پەیامی کەمال محەمەد بۆ ژەنەراڵی پایز

خەندان لایف

هونەرمەند و گۆرانیبێژ کەمال محەمەد پەیامێکی بۆ مەرگی شاعیری کورد محەمەد عومەر عوسمان ناسراو بە ژەنەراڵی پایز بڵاوکردەوە.

کەمال محەمەد لە تۆری کۆمەڵایەتی پەیامێکی بۆ ژەنەراڵی پایز بڵاوکردەوە، وتی "روحی کاکە محەمەد شاد، زۆر بەداخەوەم بۆ لەدەستدانی ئەستێرەیەکی ئەدەبی وڵاتەکەمان، وشارەکەمان، زۆر بەداخەوەم".

لە کۆتاییدا خۆی هەستێکی هونەری بۆ ئەو شاعیرە دەربڕی کە یەکێک بو لە هۆنراوەکانی خۆی و کەمال حەمەد کردی بە گۆرانی، پێشکەشی روحی ژەنەراڵی پایزی کرد.

محەمەد عومەر عوسمان، یەكێكە لە شاعیرە ناودارەكانی شاری سلێمانی، تەمەنی 67 ساڵ بوە و لەماوەی تەمەنیدا چەندین دیوانی شعری بەچاپگەیاندوە و ناسراوە بە ژەنەراڵی پایز، لە شەوی 22ی ئەم مانگە بە خنکاوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 4329 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP