لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 26ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4

بیرۆکەی نوێت بۆ پێشنیار دەکرێت لەلایەن کەسانەی دیکەوە، دەتوانیت قبوڵیان بکەیت و سود لە بیرۆکەکانیان وەربگریت، لەم چەند رۆژەدا هەنگاوی گەورە دەنێیت لەلایەنی پیشەییەوە، پێویست ناکات لە شکست بترسیت چونکە ئەو بەربەستانەی دێنە بەردەمت دەتوانیت تێیان بپەڕێنت بێ ئەوەی شکست بهێنیت.

گا 20\4 - 20\5
باشترە گرنگی بە پتەوبونی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت بدەیت، زیاتر گفتوگۆکردن و قسەکردن لەگەڵ کەسانی چواردەورت کاریگەری ئەرێنی لەسەرت دەبێت، باشترە ئاگاداری ئەو وشانە بیت کە بە کەسانی چواردەورتی دەڵێیت و لە بەهای کەسانی دیکە کەم مەکەرەوە.

دوانە 21\5 - 20\6
رێگایەکی قورست لەبەردەمدا هەیە، پێویستی بە هەوڵدان هەیە باشترە خۆتی بۆ ئامادە بکەیت، هەندێک کەس دەیانەوێت لە پلانەکانت بتوەستێنن، بەڵام بە ئاسانی دەستبەرداریان مەبە، ئەمرۆ رۆژێکی گونجاو دەبێت بۆ ئەوەی ئەو ناکۆکیانە کۆتایی پێ بهێنیت کە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت هەتبوە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمرۆ وادەردەکەوێت ئامادە نەبیت بۆ ئەوەی تەواوی ئەو ئەرکانە بەجێ بهێنیت کە هەتبو، نهێنیەکانی ژیانت بپارێزە و پێویست ناکات هەمو کەسێک بە کێشە تایبەتیەکانت ئاگادار بێت، ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاو دەبێت بۆ ئەوەی بەدوای راست کردنەوەی هەو هەڵانەدا بگەڕێیت کە ئەنجامت دابون، سترێس کارگەر نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

شێر 23\7 - 22\8
هاوسەنگیەک رابگرە لە نێوان پشو وەرگرتن و چالاکیەکانت، خۆت بە تەواوی ماندو مەکە، ئەمرۆ باشترە لە کەشێکی ئارام دابنیشیت و بیر لە پلانەکانی داهاتوت بکەیتەوە و پلانیان بۆ دابنێیت، لەلایەنی پیەشییەوە کەسێکی هێمنیت، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی زیاتر بەرەو پێشەوە بچیت، باشترە ئەو کەسانە لەبیر نەکەیت کە بەراستی دڵسۆزی تۆن بە تایبەتی خۆشەویستەکەت، زیاتر گرنگی پێبدە.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەم هەفتەیە کۆمەڵێک ئەرکی زۆرت لەسەر شان دەبێت و ماندودەبیت، پێویسە حۆتی بۆ ئامادە بکەیت و پشوی پێویست وەربگریت بۆ ئەوەی وزەی تەواوت هەبێت بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانت، ماندوبونی ئەم چەند رۆژەت بوەتە هۆی سترێس و توڕەبونت، باشترە ھێمنی و ئارامیت بپارێزیت.

تەرازو 23\9 - 22\10

چاکەی کەسانی دیکە بۆ بەرژەوەندی خۆت بەکارمەهێنە، ناتوانیت بوەستیت لەبیرکردنەوە دەربارەی خەونەکانت، بەڵام دەبێت ئەوە بزانیت بە بیرکردنەوە خەونەکانت نایەنەدی، پێویست بە هەوڵدان تێکۆشان دەکات، باشترە گرنگی زیاتر بە کەسانی چواردەورت بدەیت بەتایبەتی ئەندامانی خێزانەکەت.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمڕۆ وادەردەکەوێت شتەکان بە باشی نەڕۆن بەڕێوە، هەروەها بە باشی ناتوانیت سەرنجت لەسەر بارودۆخی چواردەورەکەت بێت، ئاسان نابێت بەم بارودۆخەوە هیچ ئەرکێک ئەنجام بدەیت، باشترە ئەمڕۆ بە تەواوی پشو وەربگریت، دەرونت ئارام بکەیتەوە بۆ ئەوەی زیاتر هێمن ببیتەوە ئارام بیت.

کەوان 22\11 - 21\12
باشترە خۆت ئامادە بکەیت بۆ هەر کێشەیەک کە ئەگەری هەیە روبەڕوت بێتەوە، لەلایەنی پیشەییەوە شتەکان بە بارودۆخێکی باشدا ناڕۆن بەڕێوە، بەڵام پێویست ناکات نیگەران بیت، ئەم دۆخە کاتیە و تێپەڕ دەبێت، باشترە لە ژیانی تایبەتیتدا سنورەکان بشکێنیت و لە رۆتین بێیتەدەرەوە.

گیسک 22\12 - 19\1
بەم زوانە بەرەنگاری هەندێک بارودۆخی کەمێک سەخت دەبیتەوە و ئەزمونی گرنگی لێوەردەگریت، باشترە ئەو کەسانە فەرامۆش بکەیت کە بە پێچەوانەی تۆوە رەفتار دەکەن و دەیانەوێت زیانت پێ بگەیەنن، پێویستە بە تەواوی خۆت لە کەسانی نەرێنی بەدور بگریت و متمانەی تەواوت بە خۆت هەبێت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
بەم زوانە دەست دەکەیت بە پیشەیەکی نوێ و ئەزمونی لێوەردەگریت، باشترە چاونەترسانە هەنگاوەکانت بنێێت و لە شکست نەترسیت، هیچ هۆکارێک نیە بتوانیت بتوەستێنێت لە گەیشتن بە ئامانجەکانت، پێویست ناکات هەمیشە پشت بە کەسانی دیکە ببەستیت، متمانەت بە خۆت هەبێت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
گرنگ نیە چەند هەوڵ دەدەیت، گرنگ ئەوەیە لە کۆتاییدا ئەنجامەکان بەو شێوەیە بن کە ئارەزوی دەکەیت بۆیە خۆت نیگەران مەکە و لە کەوتن مەترسە، ئەم چەند رۆژە بیر لە پرۆژەی نوێ دەکەیتەوە و بیرۆکەی نوێت هەیە، رێگەمەدە بیرۆکەکانت لەبیر بکەیت، بیاننوسە پلان بۆ جێبەجێکردیان دابنێ.

 

ئه‌م بابه‌ته 43794 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP