لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 25ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
هەمیشە باشترە پشت بە خۆت ببەستیت بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشتر هەبێت لەلایەنی پیشەییەوە، پێویست ناکات رێگا بدەیت کەسانی دیکە دەست وەربدەنە کێشە و پەیوەندیەکانی تۆ و خۆشەویستەکەتەوە، ئەگەر جگەرە دەکێشیت باشتر وازبهێنیت و پێش ئەوەی زیان بەتەندروستیت بگات.

گا 20\4 - 20\5
پێویستە ئاگاداری قسەکانت بیت و نهێنیەکانی ژیانی خۆت ئاشکرا نەکەیت لەشوێنی کارەکەت، ئەم ماوەیەک لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاسودە دەبیت و ژیانێکی ئارام دەبێت، رێگامەدە رق و توڕەی زالبێت بەسەرتدا.

دوانە 21\5 - 20\6
پێویستە راهێنانی زیاتر بکەیت و زانیاری زیاتر وەربگریت بۆ ئەوەی ئەنجامی باشتر هەبێت لەلایەنی پیشەییەوە، گرنگی بە قسەی کەسانی دیکە مەدە کاتێک لەسەر پەیوەندی سۆزداریت قسەدەکەن، بۆ پاراستنی رێکی و تەندروستی لەشولارت دەبێت سیستمی خۆراکیت رێکبخەیتەوە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
پێویستە چالاکی گرنگ ئەنجام بدەیت لەلایەنی پیشەییەوە و ئامادەبیت بۆ ئەوەی سەرکەوتنی گەورە تۆمار بکەیت، کەسابێک ئیرەیت پێدەبەن لەلایەنی سۆزداریەوە ئاگاداربە، هەمیشە باشتر سیستمێکی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکەیت بۆ ئەوەی خاوەنی تەندروستیەکی باش بیت.

شێر 23\7 - 22\8
بڕیاڕی نوێ دەدەیت و هەنگاو دەنێیت بەرەو ئامانجەکانت بەشێوەیەکی دروست، پێویستە پێداچونەوە بۆ لایەنی سۆزداریت بکەیت و بزانیت کێت هەڵبژاردووە، بۆ ئەوەی سیستمێکی خۆراکی تەندروست هەبێت پێویستە پرسی کەسانی شارەزا بکەیت.

فەریک 23\8 - 22\9
هەولبدە زیاتر کارەکانت رێکبخە و پیلان دابنێ بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشتر بەدەستبهێنیت، گومانی زۆر هەیە لە خۆشەویستەکەت، دەکرێت ئەوەی بیری لێدەکەیتەوە لێی بپرسیت بەڵام ئاگاداربە لە شێوازی پرسیارەکانت، کەمێک بە ئاگابە لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و لاپتۆپ، چونکە زیان بە چاوەکانت و ئاستی بینین دەگەیەنێت.

تەرازو 23\9 - 22\10
نابێت پشت بە حەزەکانت ببەستیت لە بەدیهێنانی ئامانجەکانتدا لەلایەنی پیشەییەوە و دەبێت زیاتر متمانەت بەخۆت هەبێت، لەلایەنی سۆزداری و کۆمەڵایەتیەوە متمانەت بەکەس مەکە لەخۆتەوە رەنگە کەسێک خیانەت لێ بکات هەرگیز بڕوانەکەیت، گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوە بدە.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەست بە ئارامی دەکەیت لەلایەنی پیشەییەوە کەمێک پێگەت جێگیر دەبێت، هەوڵبدە پشتیوانی لە خۆشەویستەکەت بکە کاتێک کە روبەروی بەربەست و قورسای زۆر دەبێتەوە، خۆت بێ بەش مەکە لە هیچ خواردنێک بەڵام هەوڵبدە تەندروست بێت.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەم ماوەیە گۆڕانکاری گەورە رودەدات لە کارەکەت و هەنگاوی نوێ دەنێیت، پەستانی زۆری کارەکەت کاریگەری نەرێنی لەسەر باری سۆزداریت هەیە و دەبێتە هۆی ئەوەی لە پەیوەندیەکەت بێزار بیت و وەرس ببیت، پێویستە کەمێک پشو بدەیت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی لۆژیکی بیر بکەیتەوە.

گیسک 22\12 - 19\1
تواناکانی تۆ هێندە گەورەیە کە دەتوانیت چارەسەری کێشەکانی کارەکەت بکەیت و داهێنان بکەیت لەلایەنی پیشەییەوە، کەمێک ماندویت و ناتوانیت زاڵبیت بەسەر باری دەرونی خۆتدا لەروی سۆزداریەوە، پێویستە بایەخ بە وەرزش بدەیت لەپێناو تەندروستی جەستەی و دەروونیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمڕۆ روبەروی کێبرکێیەکی بەهێز دەبیتەوە لەلایەنی پیشەییەوە بەتایبەت لەگەڵ هاوپیشەکانت، لەروی سۆزداریەوە دڵخۆش دەبیت و دڵی خۆشەویستەکەت بەدەست دەهێنیت و کەشێکی رۆمانسی بەسەردەبەن پێکەوە، پێویستە کەمێک پشو بدەیت لە کەشێکی هێمندا بۆ ئەوەی بەرێگایەکەی دروست بیر بکەیتەوە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
بەشێکی زۆر لە کار و ئامانجەکانت لەرووی پیشەییەوە دێتەدی و داهاتویەکی باش چاوەڕێت دەکات، باشترە زیاتر کەسایەتی خۆشەویستەکەت بناسیت بۆ ئەوەی زیاتر نزیک بنەوە لە یەکەتری، هێندە خۆت ماندو مەکە بە کاروباری ناوماڵ و خۆتەوە، کەمێک پشو بدەیت باشترە.

ئه‌م بابه‌ته 43225 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP