چی وادەکات تەماشای فیلمە کۆنەکان بکەینەوە؟


خەندان لایف 

لەم ساڵانەی کۆتاییدا ریژەیەکی زۆر لە فیلم و دراما تەلەفزیۆنەکان بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام ئەمە لە بینەری فیلمە کۆنەکانی کەم نەکردوەتەوە، بەردەوام فیلمەکان بینەریان هەیە، گرنگ نیە چەند ساڵ بەسەریدا تیدەپەڕێت.

زۆرێک لە خەلکی ئارەزو دەکەن زیاتر لە جارێک تەماشای فیلمێک بکەن، تەنانەت زۆر جار ئەو وشانەی لەبەر دەکەن کە لە فیمەکەدا دەوترێت بەڵام هێشتا چێژ لە فیلمەکە دەبینن.

رەنگە سەیربێت بەلاتەوە بەڵام لەلایەنی زانستیەوە تەماشاکردنەوەی ئەو فیلمانەی زیاتر لە جارێک بینیوتە سودی بۆ مێشک دەبێت، چونکە لەکاتی تەماشاکردنی هەست بە دودڵی و سترێس ناکەیت و زیاتر چێژ لە بینینەکەی وەردەگریت، هەروەها پەلەی روداوەکانت نیە کە روبدەن چونکە کۆتایی فیلمەکە دەزانیت.

هەروەها لە توێژینەوەیەک کە لەساڵی 2012 ئەنجامدراوە دەرکەوتوە ئەو کەسانەی تەماشای فیلمە کۆنەکان دەکەن زیاتر توانای تیگەیشتیان فراوان دەبێت، بەتایبەتی ئەگەر ماوەی تەماشکردنی فیلمەکە 6 مانگ زیاتر بێت، چونکە بە تێڕوانینێکی جیاوازترەوە تەماشادەکەیت و زیاتر لە فیلمەکە تێدەگەیت.

هەروەها لە هەمان توێژینەوەدا سەلمێندراوە تەماشاکردنەوەی ئەو فیلمانەی زیاتر لە چەند ساڵێکە بینیوتە، دەتگەڕێنێتەوە بۆ ئەو ساتانەی رابردو و زیاتر هەست بە دڵخۆشی دەکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 7008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP