پەیامی دەرهێنەرێکی کورد بۆ کوچی دوایی یەکێک لە ئەکتەرەکانی

خەندان لایف

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردو هەواڵی کۆچی دوایی "جەمیس لۆرانس" بڵاوبوەوە، کە یەکێک بو لە ئەکتەرانی فیلمی 16\3، دەرهێنەری فیلمەکە "دانی دارین" دوا پەیامی خۆی بۆ ئەو ئەکتەرە بڵاوکردەوە.

دانی دارین لە پەیامەکەدا وتی "سەرەخۆشی لە خانەوادەکەت دەکەم، بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی جیم لۆرانس، زۆر دڵ شکێنەرانەبو، جێی شانازیە بینینی ئەو و کارکردن لەگەڵیدا لە پرۆژەی فیلمی 16\3".

دانی وتیشی "بەراستی ئەو کەسێکی راستگۆ، دانا و ئەفسانەیی بو، ئەمرۆ تەواوی ستافی فیلمی 16\3 خەمبارن، هەمیشە تۆمان لەیاد دەبێت".

فیلمی 16\3 لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد "دانی دارین"، کە بە رەچەڵەک خەڵکی قەلادزی- باشوری کوردستانە، یەکەمین نمایشی ئەم فیلمە لە 30ی 6ی ساڵی پار بو، کە تا ئێستا کە براوەی 37 خەڵات و 44 نۆمەنەیشنی نێودەوڵەتییە.

فیلمەکە روداوەکانی هەڵەبجە لەرێگەی کوڕێکی پەنابەری هەڵەبجەییەوە دەگێڕێتەوە، کە بۆ ژیانێکی تازە و باشتر رودەکاتە هەندەران و لە بریتانیا دەبێتە پەنابەر، بەڵام دەکەوێتە زۆنگاوی سیاسەتی سیاسییەکانەوە، کە هەموو شتێک دەکەن لە پێناوی دەسەڵات و پارەدا.


 

ئه‌م بابه‌ته 8342 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP