هەندێک راستی سەرنجراکێش دەربارەی واکین فینیکس


خەندان لایف

ئەکتەری ئەمریکی "واکین فینیکس" لە ساڵی 1974 لەدایک بوە، کۆتا جار بەشداری فیلمی جۆکەری کرد و رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا بینی، بینەرێکی زۆری هەبو توانی زۆرترین داهات بۆ بۆکس ئۆفیس کۆبکاتەوە، هەندێک راستی دەربارەی واکین فینیکس.

یەکەم: لەدایکبوی شاری سان جوانە، بۆ ماوەی سێ ساڵ لەوێ ژیاوە.

دوەم: لەسەرەتای دەرکەوتنیەوە تا ئێستا لە 30 فیلمدا دەرکەوتوە.

سێیەم: لە تەمەنی سێ ساڵیەوە وازی لە گۆشت خواردن هێناوە و بوە بە روەکی.

چوارەم: چوار مانگ هەوڵیدا تا ئەوەی بتوانێت بەو شێوەیەی جۆکەر پێبکەنێت لە فیلمەکەدا.

پێنجەم: لە تەمەنی شەش ساڵید ناوی راستەقینەی گۆڕی بۆ "لیف"، بەڵام لە 16 ساڵیدا بڕیاری دا ناوی خۆی بەکاربهێنێتەوە.

شەشەم: ئەو کاتەی بەشداری لە فیلمی "پەیژەی 49" کرد رۆڵی ئاگرکوژێنەرەوەیەکی بینی کە ژیانی خۆی دەخاتە مەترسیەوە بۆ ئەوەی ژیانی خێزانێک رزژگار بکات، پێش ئەوەی ئەو ڕۆڵە ببینێت بۆ ماوەی یەک مانگ بەراستی وەکو ئاگرکوژێنەرەوە کاری کرد بۆ ئەوەی بتوانێت بەباشی رۆلەکەی بەرجەستە بکات.

حەوتەم: نزیکەی 20 کیلۆی لە کێشی جەستەی دابەزاند بۆ ئەوەی رۆڵی جۆکەر بەرجەستەبکات.

هەشتەم: براکەی بە هەمان شێوەی واکین لە منداڵیەوە وەکو ئەکتەر کاریکردوە.

نۆیەم: سێ جار بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراوە.

دەیەم: ئەو ئارەزو دەکات قسە لەگەڵ هەوادارەکانی بکات نەک ئەوەی وێنەیان لەگەڵدا بگرێت.

ئه‌م بابه‌ته 8201 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP