باشترین خۆراکەکان بۆ دوای 50 ساڵی

خەندان لایف

گومانی تێدانیە کە کاتێک تەمەن زیاد دەکات جەستە بەرەو لاوازی دەڕوات، بەڵام ئەمە واتای خۆبەدەستەوەدان نیە، بەڵکو دەتوانیت لە رێگەی چەند خۆراکێکەوە پرۆسەی پیری دوابخەیت، ئەویش بە هاوسەنگکردنی سیستمی خۆراکیت، دەتوانیت بە گرنگیدان زیاتر بەم خۆراکانە پرۆسەی پیری دوابخەیت.

یەکەم: پاقلەمەنیەکان
لە کاتی زیادبونی تەمەندا مەترسی چەندین نەخۆشی زیاد دەکات لەوانیش شەکرەی جۆری دوەم و بەرزی ریژەی کۆلیسترۆل، بەڵام بە زیادکردنی پاقلەمەنیەکان بۆ ژەمە خۆراکیەکانت ئەو مەترسیە کەم دەبێتەوە، لە توانایدا رێژەی ئاستی شەکری خوێن هاوسەنگ بکات.

دوەم: شۆفان
مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ بە رێژەیەکی زۆر کەم دەکاتەوە، رێژەی کۆلیسترۆل کەم دەکاتەوە، مردنی پێوەختە دوادەخات.

سێیەم: سێو
بێگومان هەمومان گوێبیستی سودە گرنگەکانی سێو بوینە، یەکێک لە سودەکانی ئەوەیە مەترسی شەکرە کەم دەکاتەوە بە دابەزینی رێژەی شەکری خوێن، دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و کۆلیسترۆلی جەستە دادەبەزێنێت.

چوارەم: چەرەسات
لە نوێترین توێژینەوەدا دورکەتوە خواردنی چەرەسات مەترسی جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە.

پێنجەم: بێری
یارمەتی بەهێزبونی مێشک دەدات، مەترسی توشبون بە ئەلزەهایمەر کەم دەکاتەوە.

شەشەم: ماست
دەوڵەمەندە بە پرۆتین، یارمەتی بەهێزبونی ماسولکەکانی جەستە دەدات، پرۆسە پیربون دوادەخات.

حەوتەم: گێزەر
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A، سود بە چەندین بەشی جەستە دەگەیەنێت، ئەوانیش چاو، دەم، پێست، دڵ، هەروەها پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە و سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات، مەترسی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.

هەشتەم: ئەڤۆکادۆ
دەوڵەمەندە بە زیاتر لە 20 جۆری ڤیتامین، گرنگدان بە خواردنی لە زۆر نەخۆشی دورت دەخاتەوە، وەکو نەخۆشی دڵ، قەڵەوی، بەرزی پەستانی خوێن.

 

ئه‌م بابه‌ته 25693 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP