دوای ماوەیەکی زۆر بە دو کلیپی جیاوازەوە گەڕایەوە


خەندان لایف

خانمە هونەرمەند و گۆرانبێژی ئەمریکی "سێلینا گۆمێز" دوای 4 ساڵ لە بڵاوکردەوەی ئەلبومی Revivle، دوبارە بە دو بەرهەمی جیاوازەوە گەڕایەوە، کلیپێکیان بە ناوی "Lose You To Love Me" لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێر 22 ملیۆن بینەری تێپەڕاند.
سێلینا گۆمێز سوپاسی هەوادارەکانی کرد کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە چاوەروانی بڵاوبونەوەی ئەلبومی نوێ بونە و پاڵپشتیان کردوە، وتی "بە بێ ئێوە ناتوانم ئەمە بکەم، ناتوانم چاوەڕی بکەم تا ئەو کاتەی نوێترین بەرهەمەکانم بۆ ئێوە دەخەمەرو".
Image result for selena gomez 2019
کلیپیەکەی دیکەی کە بەیانی ئەمرۆ بڵاوی کردەوە بە ناوی " Look At Her Now" لە ماوەی 5 کاتژمێردا دو ملیۆن بینەری هەبو.

 

ئه‌م بابه‌ته 6866 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP