لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 24ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
رێگامەدە هاوپیشەکانت بۆ بەرژەوەندی خۆیان بتقۆزنەوە، بەپێچەوانەوە هەوڵبدە راستگۆبە لەگەڵیان کاتێک یارمەتیان پێشکەش دەکەیت، خۆت بەدور بگرە لەهەمو ئەو کەسانەی دەیانەوێت پەیوەندی سۆزداریت تێک بدەن، هەندێک کات تەرخان بکە بۆ پشودان لەپێناو پاراستنی تەندروستیت.

گا 20\4 - 20\5
لەلایەنی پیشەییەوە ئەمڕۆ گۆڕانکاری گەورە رودەدات و هەنگاوێکی باشتر دەنێیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باش دەبێت و لە دڵەڕاوکێ دور دەکەویتەوە، لەلایەنی تەندروستی و جەستەییەوە زۆر باش دەبیت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمڕۆ پەستانێکی زۆر دەخرێتە سەرشانت لەلایەنی پیشەییەوە و روبەروی کێشەیەکی زۆر دەبیتەوە، هاوکات خۆشەویستەکەت دڵخۆش دەکات و یادگاریەکی خۆش پێکەوە تۆماردەکەن، وەرزش گرنگە و دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی زیاتر متمانەت بە خۆت هەبێت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئاگاداربە لەخۆبایی بون و لوت بەرزی لە ئاستی هاوپیشەکانت و کارەکەت لەرێگای سەرکەوتن دور دەخاتەوە، سوپرایزێک لە خۆشەویستەکەتەوە دەبێتە هۆی ئارامبونەوەی پەیوەندی نێوانتان، باشترە رێنماییە پزیشکیەکان فەرامۆش نەکەیت.

شێر 23\7 - 22\8
ئەگەر بڕوات بە کارێک نەبو لەلایەنی پیشەییەوە هەوڵی بۆ مەدە، چونکە رەنگە زیانی گەورەت پێ بگەیەنێت، بەسەربردنی کاتێکی رۆمانسی لەگەڵ خۆشەویستەکەت دڵخۆش دەکات و پشودەدەیت، هەرگیز رێگامەدە کێش زیاد بکات و جەستەت تەمبەڵ ببێت.

فەریک 23\8 - 22\9
ئاساییە ئەگەر داوای هاوکاری لە هاوپیشەکانت بکەیت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کارەکەت، پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت باش دەبێت و ناکۆکیەکان کۆتاییان دێت، باشترە کەمێک زیاتر بحەوێیتەوە و بخەویت بۆ ئەوەی جەستەت ئیسراحەت بکات.

تەرازو 23\9 - 22\10
پێویستە خۆراگر بیت لەلەلایەنی پیشەییەوە، چونکە هەموان روبەروت دەبنەوە، لەم ماوەیەدا بۆت دەسەلمێت کێ باشترین هاوڕێتە و دەزانیت کێ راستگۆ نەبوە، خۆت بەدور بگرە لەهەر شتێک توشی دڵەڕاوکێت دەکات.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەم ماوەیە لەلایەنی پیشەییەوە زۆر قورس دەبێت، بەتایبەت لەروی ماددیەوە، هەر بۆیە هەوڵبدە لەپێناو بەدەستهێنانی زیاتر ماندوبە، بەهۆی چالاکی و بۆنەیەکەوە لەگەڵ خێزانەکەت و خۆشەویستەکەت کۆدەبیتەوە، هێندە بەخێرایی نان مەخۆ و ئاگاداری تەندروستیت بە.

کەوان 22\11 - 21\12
لەلایەنی پیشەییەوە پێویستە چاودێری و لێکۆڵینەوە بۆ تەواوی کێشەکانی بکەیت لەروی پراکتیکی و ماددیەوە، بۆ ئەوەی توشی هیچ گرفتێک نەبیت، خۆشەویستەکەت دڵخۆش بکە بە بەخشینی دیاریەک یان دروستکردنی کەشێکی رۆمانسی، گرنگە بایەخ بە وەرزش بدەیت لایەنی کەم بەپێ بڕۆ.

گیسک 22\12 - 19\1

ئەو پشتیوانیەی لەلایەن هاوڕێیانتەوە پێت دەگات یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکانت بکەیت لەلایەنی پیشەییەوە، لەم ماوەیەدا بەشداری کۆمەڵێک چالاکی و کۆبونەوە دەکەیت و لەو نێوەندەدا خۆشەویستەکەشت بەشدارە، ئەمڕۆ هەست بە چالاکیەکی زۆر دەکەیت لەروی جەستەییەوە بەهۆی ئەوەی باشت خەوتویت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
هەوڵبدە لە ئاستی ئەو بەرپرسیاریەتیەدا بە کە پێتی دەسپێرن و متمانەت بەخۆت هەبێت، هێندە پشت بە هاوڕێکانت مەبەست و متمانەت بە خودی خۆت هەبێت، وەکو وەرزش دەکەیت هەوڵبدە بە سیستمێکی رێکخراو ئەنجامی بدە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
پێویست بە پیلاندان و رێکخستنی کارەکانت هەیە بۆ دەسپێکی چەند پرۆژەیەکی نوێ بۆ داهاتو، هەست بە کەمی دەکەیت لەلایەنی سۆزداریەوە، تەندروستیت لە ئێستادا گونجاوە و پێوستە بایەخیش بە خواردنەوە ئاو بدەیت.

ئه‌م بابه‌ته 43795 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP