میران عەلی لەبارەی نوێترین بەرهەمیەوە دەدوێت


خەندان لایف

میران عەلی لەچەند رۆژی رابردو نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە بە ناوی "داوای نەکەی"، کلیپەکەی 300 هەزار بینەری تیپەراند.

دواتر میران عەلی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی رایگەیاند "داوای نەکەی، ئەو بەرهەمەیە کە تا مردن شاناری پێوە دەکەم، لەگەڵ ئەوەی کوردستان خوێناوی بو، بەڵام بە شەرمەزاری و بەهۆی هەڵەی چەناڵەکەمەوە بڵاوم کردەوە".

وتیشی "لەگەڵ ئەوەی بەرهەمەکەم بەهۆی ئەم روداوانە تا رادەیەک بەژێرەوە ببو، هەمو خەلک سەرقاڵی هەواڵی ئەو روداوانە بون، بەڵام سوپاس بۆ هەبون پاڵپشتی هەوادارەکانم".

لە کۆتاییدا ئەوەشی خستەڕو "بینەرەکانم 300 هەزارە، بەڵام من بە 300 ملیۆن دەیخەملێنم، چونکە لەگەڵ ئەم هەمو ناخۆشیە گۆرانیەکەتان بیربوە".

 

ئه‌م بابه‌ته 5929 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP