چی دەگۆڕێت ئەگەر تەماشای چاوی بەرامبەر بکەیت لە کاتی گفتوگۆکردن


خەندان لایف

بە گشتی هەر تاکێک بە نزیکەیی %30 بۆ %60 ی کاتی گفتوگۆکردن پەیوەندی چاو بەکاردەهێنن، واتە سەیری چاوی بەرامبەری دەکات، بە راهێنانکردن دەتوانیت وابکەیت کە %70 تەماشای چاوی بەرامبەرەکەت بکەیت، بەکارهێنانی پەیوەندی چاو (تەماشاکردنی چاوی بەرامبەر) بە هەست رێگا شێوازی ژیانت دەگۆڕێت.

یەکەم: زیاتر وریا دەبیت
کاتێک هەست بەوە دەکەیت کەسێک سەیرت دەکات، تۆ زیاتر وریا دەبیت دەربارەی رەفتار و هەڵسوکەوتەکانت، ئەمەش خاڵێکی ئەرێنییە کە زیاتر وریای چواردەورەکەت دەبیت.

دوەم: زیاتر سەرنجراکێش دەرت دەخات
کاتێک سەیری چاوی بەرامبەرەکەت دەکەیت، زیاتر بەلای بەرامبەرەکەتەوە سەرنج راکێش دەبیت، بەتایبەتی ئەگەر تەماشای خۆشەویستەکەت بکەیت زیاتر ئاشقت دەبێت.

سێیەم: وشەکانت دەمێننەوە
تەماشاکردنی چاوی بەرامبەرەکەت لە کاتی گفتوگۆکردن، وادەکات زیاتر بەرامبەرەکەت سەرنجی لەسەر وشەکانت بێت کە دەیڵێیت.

چوارەم: یارمەتی کەسانی دیکە دەدات تۆیان لەبیر بێت
کەسانی سەرکەوتو هەمیشە لە کاتی گفتوگۆکردن تەماشای چاوی بەرامبەریان دەکەن، ئەمەش وادەکات لە بیرەوەری کەسانی دیکەدا بمێننەوە.
8 Ways Eye Contact Can Change Your Life
پێنجەم: کەسانی درۆزنی پێ دەناسرێتەوە
رەنگە لە فیلمەکاندا ئەوەت بیستبێت "تەماشای چاوم بکە و راستیەکە بڵێ"، ئەم قسەیە راستە، ئەو کەسانەی درۆ دەکەن بۆیان ئاسان نیە تەماشای چاوی بەرامبەر بکەن، هەرچەندە ئەم میتۆدە بە تەواوی پشتی پێ نابەسترێت چونکە کەسانێکی شارەزا هەن کە دەتوانن درۆ بکەن و تەماشای چاوی بەرامبەر بکەن بۆ ئەوەی راستگۆ دەربکەون.

شەشەم: وادەکات بکەویتە داوی خۆشەویستیەوە
لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتوە ئەو کەسانەی تەماشای چاوی یەکتر دەکەن لە کاتی گفتوگۆکردن، ئاسانتر دەکەونە داوی خۆشەویستی یەکترەوە.

حەوتەم: رێز نیشان دەدات
لە وڵاتی ئەمریکا تەماشاکردنی چاوی بەرامبەر رێز دەردەخات، بەڵام لە هەندێک وڵاتی ئەفریقا و ئاسیا تەماشاکردنی چاوی بەرامبەر ئەگەر لە ئاستێکی بەرزدا بێت بێرێزیە، بۆیە لەم کاتەدا باشترە بە پێی کلتوری ولاتەکەت رەفتار بکەیت.
8 Ways Eye Contact Can Change Your Life
هەشتەم: پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێز دەکات
بە تەماشاکردنی چاوی بەرامبەر زۆر جار دەتوانیت ئەو سەهۆڵەی نێوان خۆت و کەسی بەرامبەر بشکێنیت و پەیوەندیەکی بەهێز دروست بکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 38840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP