پێستت جوانتر دەبێت ئەگەر ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەیت


خەندان لایف

پێستیکی جوان و ساف ئەو شتەیە کە هەموان هەوڵی بەدەستهینانی دەدەن، زۆر جار پەنا بۆ دەرمانی کیمایی دەبەن کە ئەمەش دواتر کاریگەری لەسەر پێست جێدەهێڵێت، دەتوانیت بە جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە دوای ماوەیەکی کەم ببیتە خاوەنی پێستێکی جوان.

یەکەم: لانی کەم رۆژانە 12 پەرداخ ئاو بخۆرەوە.

دوەم: بەهیچ شێوەیەک بە ماکیاژەوە مەخەوە، پێش نوستن ماکیاژی پێستت لێبکەرەوە.

سێیەم: رۆژانە دوجار روخسارت بشۆ بۆ ئەوەی چەوری و پیسی سەر پێست خاوێن ببێتەوە.

چوارەم: دوای لێکردنەوەی ماکیاژ تۆنەر بەکاربهێنە بۆ پێستت، یارمەتی هەناسەدانی خانەکانی پێست دەدات.

پێنجەم: لانی کەم هەفتەی دوجار تەقشیر بۆ پێستت بکە بۆ ئەوەی پێستە مردوەکانی سەر روخسارت لێببێتەوە.

شەشەم: رۆژانە کرێمی شێدارکەرەوەی پێست بەکاربھێنە بۆ ئەوەی پێستت لە وشک بونەوەی بپارێزیت.

حەوتەم: پێش چونە دەرەوە لە ماڵەوە دژە خۆر بەکاربهێنە.

نۆیەم: گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوە بدە و سیستمی خۆراکیت رێکبخە.

دەیەم: هەفتەی سێ رۆژ وەرزش بکە بۆ چالاکبونی سوڕی خوێن کە هۆکارە بۆ جوانی پێست.

 

ئه‌م بابه‌ته 17345 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP