ئێڵی گۆڵدینگ دەربارەی بون بە دایک بێدەنگی دەشکێنێت

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژی بریتانی ئێڵی گۆڵدینگ، بێزاری دەردەبڕێت دەربارەی ئەو پرسیارە زۆرەی لێیدەکرێت دەربارەی ئەوەی کەی دەبێت بە دایک.

ئێلی گۆڵدینگ لە 31ی ئۆگەستی ئەمساڵ هاوسەرگیری لەگەڵ کاسپەر چۆپلینگ کرد، ئێلی دەڵێت "لە ژێر هەر ستۆریەک کە دایدەنێم لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان، یان هەر کاتێک دەمبینن پرسیارم لێدەکرێت دەربارەی ئەوەی کەی منداڵم دەبێت و کەی دەبم بە دایک".

ئێڵی گۆڵیدینگ وتی "ئەوە شتێکی زۆر تایبەتە و پێم سەیرە کە کەسانی دیکە بەم شێوەیە پرسیار دەکەن، ئەو کەسانە نەخۆشن کە ئەو پرسیارە دەکەن، من ئازادم لەوەی چی دەکەم".

ئەم وتانەی ئێلی دوای ئەوە هات کە یەکێک لە فانەکانی کۆمێنتی بۆ نوسی و پێی وت "بیرت لەوە کردوەتەوە بەم نزیکانە منداڵت ببێت؟ ئەم جیهانە پێویستی بە ئێوەیە".

ئێڵی گۆلدینگ لەدایکبوی ساڵی 1986، یەکێکە لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی جیهان، ماوەی 10 سالە دەستی بە کاری هونەری کردوە، خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەریە.

 

ئه‌م بابه‌ته 7329 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP