نیکی میناج ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا

خەندان لایف

نیکی میناج لە نوێترین وێنەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی کردەوە ئاشکرایکرد کە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.

خانمە گۆرانیبێژ و راپەری ئەمریکی "نیکی میناج" دوای ماوەیەکی زۆر لە خۆشەویستی، دواجار 21ی ئەم مانگە دور لە چاوی کامێراکان هاوسەرگیری لەگەڵ "کینیس پێری" کرد.

ئەمە دوای ئەوە هات کە مانگی رابردو نیکی میناج لە تۆرێ کۆمەلایەتی تویتەر وازهێنانی خۆی لە کاری هونەری وتی "بڕیارم دا وازبهێنم و خێزان پێک بهێنم، هیوادارم هەوادارەکانم تامردن پاڵپشتم بن، خۆشم دەوێن بۆ هەمو ژیانم".
 
نیکی میناج لە ساڵی 1982 لەدایکبوە، ماوەی زیاتر لە 15 ساڵە لەبواری هونەری دەرکەوتوە، خاوەنی زیاتر لە 15 ئەلبومی گۆرانیە، 422 جار بۆ بردنەوەی خەڵات پاڵێوراوە، لە کۆی هەموی 153 خەڵاتی بەدەست هێناوە. 

 

ئه‌م بابه‌ته 11907 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP