ئەنجیلینا جولی باس لەبارودۆخی خۆیدەکات دوای جیابونەوە لە برادپیت

خەندان لایف

ئەنجیلینا سوپاسی منداڵەکانی دەکات کە هۆکارێک بونە بۆ ئەوەی کاتە قورسەکانی تێبپەڕێنێت دوای ئەوەی کە براد پیت جیابوەتەوە.

براد پیت و ئەنجیلینا جولی کە لە ساڵی 2016 جیابونەوە، خاوەنی 6 منداڵن، ئەجیلینای تەمەن 44 ساڵ رایگەیاند کە دوای جیابونەوەکە هەستی بەوە کردوە بە تەواوی خەریکە خۆی ون دەکات، بەڵام منداڵەکانی پاڵپشتی بونە.

"ئەم چەند ساڵەی کۆتایی دوای جیابونەوەم لە براد پیت ئاسان نەبو بۆم، بەردەوام هەڵدەستامەوە و دەکەوتم، هەستم بە بەهێزی نەدەکرد" ئەنجیلینا بۆ رۆژنامەی سەن وتی.

دەربارەی ئەو چەند ساڵەی رابردو وتی "بۆ هەمومان سەخت بو، لەو ماوەیەدا بەهیچ شێوەیەک کارم نەدەکرد، چونکە منداڵەکانم پێویستیان پێمبو لە ماڵەوە، بۆیە بەهێزی ئێستام لە منداڵەکانمەوەیە".

ئەنجیلینا جولی و براد بیت ماوەی سێ ساڵە لە هەوڵی جیابونەوەدان، لە سەرەتای ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا دانیشتنی دادگایان هەبو، بەڵام داوایان کرد کاتی زیاتریان پێ بدرێت، بۆ ئەوەی بڕیار بدەن لەوەی چۆن سەرمایەکەیان بەش بکەن.

لەگەڵ ئەوەی ئەنجیلینا ماوەیەک لە چالاکی وەستابو، بەڵام ئەم ساڵ بە وزەیەکی زۆرەوە بەشداری فیلمێکی کرد بە ناوی maleficent 2، ئەنجیلینا دەربارەی کاریگەری فیلمەکە لەسەر ژیانی وتی "دڵخۆشم بەوەی ئەم رۆڵەم وەرگرت لەم فیلمەدا، ئەوەی بیر هێنامەوە کە من کەسێکی بەهێزبومە، پێم وایە دوای فیلمەکە زیاتر هەست بە بەهێزی دەکەم".

ئه‌م بابه‌ته 20521 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP